قائیمقامیه‌تی سلێمانی و رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان به‌هاوبه‌شی چه‌ند رێكخراوێكی تر پڕۆژه‌یه‌ك بۆ رێگری كردن له مه‌یی خواردنه‌وه‌ی منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ و هه‌روه‌ها كاركردنیان له دووكانه‌كانی مه‌یی فرۆشتن و یانه‌كاندا ده‌خاته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه و به‌پێی پڕۆژه‌كه پێویسته هه‌موو دووكانه‌كانی مه‌یی فرۆشتن و یانه‌كان پابه‌ند بن به پڕۆژه‌كه‌وه و خواردنه‌وه كحولییه‌كان به منداڵان و نه‌وجه‌وانانی خوار 18 ساڵ نه‌فرۆشن و هه‌روه‌ها ده‌رفه‌ت له به‌رده‌م كاركردنیان نه‌ڕه‌خسێنن، قائیمقامی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌ر دووكانێكی مه‌یفرۆشتن پابه‌ندنه‌بێت به بڕِیاره‌كه‌وه شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 6/11، له دیوانی قائیمقامیه‌ت ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی به ئاماده‌بونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له خاوه‌نی یانه‌و دووكانه‌كانی مه‌یفرۆشتندا كۆبوویه‌وه و رایگه‌یاند كه‌یسه‌كانی دادگا ده‌ریان خستووه زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه رووبه‌ڕووی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی بوونه‌ته‌وه به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ماده حكولییه‌كان و كاركردنیان بووه له‌و شوێنانه‌دا،
قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند له‌پێناو رێگری كردن له لادانی منداڵان و كێشه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ و پێویستیان خستووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه و له‌مه‌ودوا رێگه نادرێت منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ له دووكان و یانه‌كاندا خواردنه‌وه كحولییه‌كانیان پێ بفرۆشرێت و له‌و شوێنانه‌دا كار بكه‌ن،
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامی سلێمانی بڕیاریدا له دوای كاتژمێر 10 شه‌وه‌وه رێگه به كردنه‌وه‌ی دووكانه‌كانی تایبه‌ت به مه‌یی فرۆشتن نه‌درێت و له كاتی پابه‌ند نه‌بون به بڕیاره‌كه‌وه و هه‌روه‌ها فرۆشتنی مه‌یی به منداڵان و كاركردنیان له‌و شوێنانه‌دا خاوه‌نه‌كانیان رووبه‌ڕووی سزای یاسایی بكرێته‌وه، ئاوات محه‌مه‌د لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانیشی راسپارد له‌م رووه‌وه به‌دواداچونی ته‌واو بكه‌ن و هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت به‌بڕیاره‌كه‌وه رووبه‌ڕووی سزای یاسایی بكرێته‌وه، دواتر پۆسته‌ری ووشاركردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی كاركردن و خواردنه‌وه‌ی مه‌یی له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه به‌سه‌ر خاوه‌نی یانه‌و دووكانداره‌كاندا دابه‌شكرا و داوایان لێكرا له شوێنه‌كانیاندا هه‌ڵیبواست بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌وڵی هه‌مووان و له پێناو ئاینده‌ی منداڵان رێگری له‌و گرفته بكرێت.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.