به‌پێی ئاماری شه‌ش مانگی ڕابردووی لیژنه‌ی مه‌له‌وانگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی (818) شوێنیان كردووه و (67) پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان كردوه (2) شوێنیشیان داخستوه.
لیژنه‌ی مه‌له‌وانگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت كار‌و چالاكی شه‌ش مانگی ڕابردووی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه له‌و باره‌یه‌وه بژار ێابر سه‌لیم سه‌رۆكی لیژنه‌ی مه‌له‌وانگاكان رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا لیژنه‌كه‌مان سه‌ردانی (818) شوێنیان كردووه له (مه‌له‌وانگه، هۆڵی بلیارد، گه‌رماو، قومارخانه، یاریگاكان، غسل، هۆڵی له‌ش جوانی) بۆ دڵنیابون له كاره‌كانیان له‌ڕووی ته‌ندروستی و نرخ و مۆڵه‌تی كاركردنه‌وه به‌رده‌وام ڕێنمای ده‌ده‌ینه خاوه‌نی ئه‌و شوێنانه كه‌پابه‌ندی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان بن كه مه‌به‌ست پاراستنی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه‌ڕۆژانه سه‌ردانیان ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن له‌ڕووی پاك و خاوێنی و مۆڵه‌تی كاركردن و نرخه‌وه گونجاوبن، له‌گه‌ڵ داخستنی ئه‌و شوێنانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی كاری قوماری تێدا ده‌كرێت،
مه‌به‌ستی لیژنه‌كه‌مان پاراستنی سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان و كارئاسانی كردنی خاوه‌ن شوێنه‌كانه كه‌خۆشبه‌ختانه له ئێستادا زۆربه‌ی شوێنه‌كان مه‌رج و ڕێنماییه‌كان جێبه‌جی ده‌كه‌ن كه له‌كۆی (818) سه‌ردان (67) پسوڵه‌ی سه‌رپێچی و (2) داخستن هه‌بوه له‌به‌رئه‌وه‌ی پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی كاركردن نه‌بوون، ئه‌نجامی ئاماراكه دڵخۆشكه‌ره له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رده‌وام سه‌رپێچه‌كانیش له كه‌م بونه‌وه‌دان.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.