ده‌سته‌یه‌ک له "گەنجانی سەربەخۆی کورد" له له‌نده‌ن، شه‌وی یه‌کشه‌ممه، 16ی نۆڤه‌مبه‌ر، کاتژمێر7 تا 11ی شه‌و، هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی ئێوارەیەك لە ژێر دروشمی (ستاند ئاپ دژی داعش) کە ئێوارەیەکی کۆمیدییە و مەبەست لێی کۆکردنەوەی یارمەتییە بۆ ئاوه‌راکانی کوردستان، له هۆڵی Flyoverله پۆرتۆبێللۆ.
هونه‌رمه‌ندی کۆمیدی کورد "که‌ی کورد"، ئەم بۆنەیە دەباتەڕێوە، کە بێگومان ئێوارەیەکی خۆش دەبێت و پڕ دەبیت لە گەپ و پێکەنین، هاوکات ٤ کۆمیدیانی تری به‌ریتانی هاوبەشی دەکەن، کە هێندەی تر ئێوارەکە گەرم دە کەن.
ئەم کۆمیدیانانە پیکەوە کۆبونەتەوە تاوەکو بتوانن کۆمەك و پارە کۆبکەنەوە بۆ زەرەرمەندانی جەنگ و ناکۆکیەکانی خۆرهەڵاتی ناوەراست، به‌تایبه‌تی ئاواره‌کانی کوردستان.ئەم ئێوارەیە پشوودانە، ساتێ دوورکەوتنەوەیە لە تراژیدیا‌کانی ئەو ناوچەیە، فرسەتدانە بە هەریەکێك لە ئێوە تا کەمیك لە خەم و پەشێویەکانی بڕەوێنیتەوە.
ئێستا سەرەتای وەرزی سەرمایە و کەشی ناهەمواری زستانی ناوچەکە هەرەشە لە ملێونەها کەسی بێ‌تاوان دەکات، کە لەدەست هەڕەشە و تاوانکاریەکانی تیرۆرستان هەڵهاتوون و لە ناویاندا سەدان هەزار منداڵ و ژن و نەخۆش هەن.
ئاوارەکان پێویستیان بە ئێمەیە، بۆیە داواکارین لە ئێستاوە بلیتی خۆت بکڕە و ببەرە بەشێك لەم بۆنەیە کە تا ئێستا بۆنەی لەم جۆرە بۆ کۆمەڵگای کوردی بریتانیا ڕێكنەخراوە، هاوکات فرسەتێکی گرنگە بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوان.
داهاتی ئەم ئێوارە ئاهەنگە هەمووی دەدرێت بە ڕێکخراوی (مانگی سوری کوردی).
کۆمیدیاکارانی به‌شداربووی "ستاند ئاپ دژی داعش":
کەی کورد "Kae Kurd"
کەی کورد، ساڵی 1990، له شاری سه‌قز، له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دایکبووه و به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵکی شاری سلێمانییه لە باشووری کوردستان.لە ساڵی ٢٠١١ وە دەستیکردووە بە کاری هونەری کۆمێدیی و لەو کاتەوە لە زۆر شوێن لە ئینگلتەرا هونەرەکەی نمایش کردووە؛ دووجار لە KYF لە ئەمریکا و لە فێستیڤاڵی فینگ لە شاری ئەدنبرەی سکۆتلاند.کەی کورد، بەشداریی کردووە لە پرۆگرامی ڕادیۆیی BBC Radio 1Xtra و شەوی کۆمێدی Choice FM و هه‌روه‌ها لەم شوێنانەدا نمایشی کردووە: Up The Creek، Comedy Café و Hackney Empire.
تێز ئیلیاز
تێز، لە دایکبووی شاری لانکشەیە و لە ساڵی ٢٠١٠ وە دەستیکردووە بە کاری کۆمێدی؛ وتوریاییەکەی وای کردووە کە لە کێبڕکێ کۆمیدیەکاندا دەربکەوێت وەک Beat the Frog لە Frog & Bucket 2012 و King Gong لە The Comedy Store 2011، هەروەها تێز، لە هەڵبژاردەکانی کۆتایی BBC New Comedian ی ساڵدا بووە.
ترێڤیس جەی
ترێڤیس جەی، لە ساڵی ٢٠٠٩ وە لە کۆمیدیادا دەرکەوتووە و لە زۆر شوێنی تایبەتی کۆمێدیدا لە بەریتانیادا نمایشی کارەکانی کردووە.خۆی تەرخان کردووە بۆ نمایشی تاکە کەسی و کێبڕکێی ساڵی ٢٠١٢ی کۆمێدی Jumpoffی بردۆتەوە و لە مانگی نۆی ساڵی ٢٠١١ دا Comedy Store Gang Showی بردۆتەوە.
مۆو گیلیگن
مۆو گیڵیگن، ئەکتەرێکی لاوی بەهرەداری کۆمێدیایە؛ خۆی تەرخان کردووە بۆ پێشکەشکردنی کۆمێدیای ڕاستەوخۆ لە شوێنی جیاوازدا و کاری زیندووی نمایش کردووە لە: Hackney Empire، O2 Indigo، Bloomsbury Theatre، Glee، Laughing Horse & Up the Creek..هەروەها لە بەرنامەکانی CBBC و BBC Radio 1Xtra’ دا دەرکەتووە.
دەین باپتیس
دەین، لە دایکبووی شاری لەندەنە و هەر زوو چووەتە ناو جیهانی نمایشی ڕاستەوخۆی کۆمێدی و بە خێرایی تێیدا چووەتە ئاستێکی بەرز و سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە، وەک بەشداربوون لە پرۆگرامەکانی BBC Three و BBC Radio و بوەتە بژاردەی کەسە نوێکان لە Edinburgh Fringe Festival 2014.
کات: رۆژی یه‌کشه‌ممه، 16 نۆڤه‌مبه‌ر، کاتژمێر 7 ئێواره، تا 11ی شه‌و
شوێن:
The Flyover,
3-5 Thorpe Close,
London,W10 5XL
نزیکترین ئێستگه‌ی ئه‌نده‌رگراوند:
Ladbroke Grove Station
بۆ زانیاریی زیاتر تکایه پێوه‌ندیی بکه‌ن به‌م ئیمه‌ڵه‌ی خواره‌وه:
بۆ به‌ده‌ستهێنانی بلیت، ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م لینکه بکه‌ن: Standupagainstisis.eventbrite.co.uk
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.