ئ
اگادارییه‌ك بۆ ده‌رچوانی پۆلی (12) ئاماده‌یی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاگاداری سه‌رجه‌م قوتابیان/ خوێندكارانی پۆلی (12) ی ئاماده‌ی ده‌كات، كه له كاتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی پێشكه‌شكردنی داواكاری له (زانكۆ لاین) و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌و گرفتێك سه‌ردانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی ڕاوێژكاری بكه‌ن، كه ژماره‌یان (13) مه‌ڵبه‌ندی ڕاوێژكارین له زانكۆكانی كوردستان كراوه‌نه‌ته‌وه بۆ كارئاسانیكردن و ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی خوێندكاران و ڕێنوێنیكردنیان، بۆیه هیچ پێویست به‌وه ناكات سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌ت و ناوه‌ندی وه‌رگرتن بكه‌ن.
* ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.