(زانكـۆلایـن) كه‌وته كار
خوێندكاران/ قوتابیانی خۆشه‌ویستی قۆناغی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كه له سه‌عات (8)ی ئه‌مشه‌و كه ده‌كاته ڕێكه‌وتی (9/11/2014) ده‌توانن ده‌ست بكه‌ن به‌پێشكه‌شكردنی داواكاری وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی (زانكـۆلایـن)ه‌وه.
داواش له قوتابیان/ خوێندكارانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی وشه‌ی تێپه‌ڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌ر نه‌یم) له خوێندنگه‌كانیان، به‌وردی و وریایی هه‌نگاوه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی پێشكه‌شكردنی داواكاری وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان سه‌ردانی سایتی رێگه‌ی زانكۆ (www. regayzanko. com) بكه‌نه‌وه، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی (زانكۆ لاین)، هه‌روه‌ك داواكاریشین له‌كاتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه‌دا سود له (ڕێــبه‌ری وه‌رگــرتن) وه‌ربگرن كه پێشتر به‌سه‌رتاندا دابه‌ش كراوه و به‌وردی بڕیاڕو ڕێنماییه‌كان و چۆنێتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه‌ی بخوێننه‌وه كه تێادا خراوه‌ته‌ڕوو.
له‌هه‌مان كاتدا ده‌رچوانی قۆناغی دوانزه‌ی ئاماده‌یی كه ساڵی پار ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنیان بۆ نه‌ڕخسا، ئه‌مساڵیش ده‌توانن هاوشێوه‌ی ده‌رچوانی ئه‌مساڵ فۆرمی وه‌رگرتن له (زانكـۆلایـن) پڕ بكه‌نه‌وه، به‌سود وه‌گرتن له‌و وشه‌ی تێپه‌ڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌ر نه‌یم)ی كه پار ساڵ وه‌ریان گرتوه.
خوێندكاران/ قوتابیانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه (زانكۆ لاین) بۆ ماوه‌ی (10) ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆیه دوای به‌ته‌واوه‌تی دڵنیابون له هه‌ڵبژاردنه‌كانتان، ئینجا فۆرمه‌كانتان پێشكه‌ش بكه‌ن.
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.