ده‌باره‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵێك له هه‌ندێك سایت و ده‌زگاكانی راگه‌یاندا كه باس له‌وه‌كراوه گوایه به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بازیان له‌به‌ر كێشه‌ی سوته‌مه‌نی له كاره‌كه‌ی لابراوه، ئێمه له لیژنه‌ی باڵای سوته‌مه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بازیان بۆ شوێنێكی تر هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به سوته‌مه‌نیه‌وه نیه به‌ڵكو گۆڕانكارییه‌كی ئیدارییه،
ده‌رباره‌ی بڕ و جۆری ئه‌و سوته‌مه‌نیانه‌ی كه بۆ شار و شارۆچكه‌كان دابین ده‌كرێت كه له هه‌واڵه‌كه‌دا وانیشان دراوه جیاوازی تێدا ده‌كرێت، لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و سوته‌مه‌نییه‌ی بۆ شار و شارۆچكه‌كان دابین ده‌كرێت له رووی جۆره‌وه هیچ جیاوازییه‌كی تێدا نیه‌و له رووی بڕه‌كه‌شییه‌وه به‌پێی پێداویستی ناوچه‌كان دابین ده‌كرێت، روونشی ده‌كه‌ینه‌وه له‌ڕوانگه‌ی ئه‌و به‌رپرسیارییه‌تیه‌ی كه له ئه‌ستۆماندایه هیچ جیاوازییه‌ك ناكرێت له نێوان هیچ شار و شارۆچكه‌یه‌كدا،
لای هه‌موانیش ئاشكرایه كه دابین كردنی سوته‌مه‌نی له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كاندایه‌و ئه‌و بڕه سوته‌مه‌نیه‌ش كه ده‌گاته شاره‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان دابه‌شده‌كرێت.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.