خواردنه‌وه‌ی مه‌ی له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كاندا قه‌ده‌قه‌ده‌كرێت
خواردنه‌وه‌ی مه‌ی له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كاندا قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت و قائیمقامی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت له دوای كاتژمێر 10 شه‌وه‌وه رێگه به كردنه‌وه‌ی دووكانه‌كانی تایبه‌ت به مه‌یی فرۆشتن نادرێت و هه‌ر دووكانێكی مه‌یفرۆشتن پابه‌ندنه‌بێت به بڕِیاره‌كه‌وه شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 12/11، له دیوانی قائیمقامیه‌ت ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی به ئاماده‌بونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: قائیمقامییه‌تی سلێمانی به هه‌ماهه‌نگی لیوای یه‌كی سلێمانی و پۆلیسی فریاكه‌وتن رێگه له خواردنه‌وه‌ی مه‌ی ده‌گیرێت له شه‌قا م پارك و شوێنه گشتییه‌كاندا هه‌روه‌ها له‌مه‌ودوا رێگه نادرێت منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ له دووكان و یانه‌كاندا خواردنه‌وه كحولییه‌كانیان پێ بفرۆشرێت و له‌و شوێنانه‌دا كار بكه‌ن.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئاوات محه‌مه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه: له دوای كاتژمێر 10 شه‌وه‌وه رێگه به كردنه‌وه‌ی دوكانه‌كانی تایبه‌ت به مه‌یی فرۆشتن نه‌درێت، ئاوات محه‌مه‌د لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانیشی راسپارد به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شت و گوزاری سلێمانی به‌دواداچونی ته‌واو بكه‌ن و هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت به‌بڕیاره‌كه‌وه رووبه‌ڕووی سزای یاسایی بكرێنه‌وه.
له كۆتایدا قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: وه‌كو ئه‌ركێكی نیشتیمانی پێویسته هه‌موو لایه‌ك به‌شداربین له هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان و نه‌وجه‌وانان له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و خوێندنگه‌كان و هه‌ڵواسینی پۆسته‌ری تایبه‌ت له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كاندا.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.