قائیمقامی سلێمانی هاوڵاتیان دڵنیاده‌كاته‌وه گرفتی كه‌می غازی ماڵان به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر كراوه و هاوشێوه‌ی پێشووتر بڕی پێویستی غاز ده‌گاته شاری سلێمانی و به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوان به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شده‌كرێت، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات هیچ هۆكارێك بۆ زیادكردنی نرخی غاز نیه‌و داواش له هاوڵاتیان ده‌كات له‌ئه‌گه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌یدا لیژنه‌كان ئاگاداربكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی كاران رووبه‌ڕووی سزا بكرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 12/11، له دیوانی قائیمقامیه‌ت ئاوات محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ لێپسراوانی په‌یوه‌ندیداردا كۆبوویه‌وه و رایگه‌یاند ئێستا هاوشێوه‌ی پێشووتر بڕی پێویستی غاز ده‌گاته شاری سلێمانی به‌مه‌ش گرفتی كه‌می غاز به‌ته‌واوی له شاری سلێمانی چاره‌سه‌ركراوه و له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامیشدان كه رێگری له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كێشه‌كه بكه‌ن،
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كه بۆ كه‌م بوونه‌وه‌ی ئه‌و بڕه گه‌ڕانده‌وه كه‌پێشتر ده‌گه‌یشته سلێمانی و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد پارێزگای سلێمانی رۆژانه پێویستی به بڕیی (400-450) هه‌زار تۆن غاز هه‌یه به‌ڵام له مانگی 9 دا بڕه‌كه بۆ (385) هه‌زار تۆن كه‌مكرایه‌وه و له ناوه‌راستی مانگی 8 دا بڕه‌كه‌ی بۆ (200-220) تۆن كه‌مكرایه‌وه و تاكۆتای مانگی هه‌شت به‌تێكڕایی ته‌نها (303) تۆن غاز ده‌گه‌یشته پارێزگای سلێمانی كه ئه‌مه‌ش به‌شی پێداویستی رۆژانه‌ی هاوڵاتیانی نه‌ده‌كرد و وای كرد كه گرفتی كه‌می غاز سه‌ر هه‌ڵبدات،
قائیمقامی سلێمانی باسی له‌وه‌ش كرد هه‌ر له سه‌ره‌تایی سه‌رهه‌ڵدانی گرفته‌كه‌وه هه‌وڵه‌كانیان چڕكرده‌وه و به‌هه‌وڵی دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت توانرا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا گرفته‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت و ئێستا بڕی پێویستی غاز ده‌گاته پارێزگای سلێمانی،
ئاوات محه‌مه‌د هاوڵاتیانیشی دڵنیاكرده‌وه كه رۆژانه بڕی پێویستی غاز به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوان ده‌گاته هه‌موو شوێنه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و به‌بێ گرفت له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانی سلێمانیه‌وه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شده‌كرێت،
ئاوات محه‌مه‌د ووتیشی بۆ ئه‌وه‌ی بڕی پێویستی غاز بگاته ده‌ستی هاوڵاتیان كاركردنی هه‌ندێك له كارگه‌كانی دابه‌شكردنی غاز كراوه به دووشه‌فت و هاوشێوه‌ی پێشووتر غاز بۆ هه‌موو ئه‌و شوێنانه دابین ده‌كه‌ن كه به‌غاز كارده‌كه‌ن،
قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد هیچ هۆكارێك بۆ زیادكردنی نرخی غاز له ئارادا نیه‌و نرخی هه‌ر بوتڵێك غاز ته‌نها 6 هه‌زار و 250 دیناره‌و به‌به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه به‌ووردی چاودێری دابه‌شكردنی غاز ده‌كرێت و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت به‌و نرخه‌وه رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.