دوای هه‌وڵ و كۆششه به‌رده‌وامه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و له‌ئه‌نجامی گفتوگۆی نێوان د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دامه‌زراندنی ده‌رچوانی به‌رنامه‌ی تواناسازی، دواجار ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌نوسراوی ژماره (6864) كه له ڕێكه‌وتی (2/11/2014) ده‌رچوه وه‌ڵامی نوسراوی ژماره (17478) ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دایه‌وه، ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا بۆ دامه‌زراندنی ده‌رچوانی به‌رنامه‌ی تواناسازی.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا له هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر ده‌كات، ئه‌وانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی تواناسازی خوێندنیان ته‌واو كردوه و له هیچ ده‌زگاو دامه‌زراوه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان دانه‌مه‌زراون، له ماوه‌ی (10) ڕۆژ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆیه‌تی له دیوانی وه‌زاره‌ت بكه‌ن له‌گه‌ڵ هێنانی پێداویستیه‌كان به‌مه‌به‌ستی ڕایكردنی مامه‌ڵه‌ی دامه‌زراندنیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ناوه‌كانیان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی دامه‌زراندنیان بۆ ده‌ربچێت.
پێداویستیه‌كان:
- بڕوانامه‌ی (ماسته‌ر، به‌كالۆریۆس)
- نوسراوی په‌سندكراوی بڕوانامه‌ی (ماسته‌ر) و، ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ته‌واو كردوه، پێویسته نوسراوی یه‌كسانكراوی هه‌مان بڕوانامه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
- ناسنامه‌ی باری شارستانی
- ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی
- * ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.