قائیمقامی سلێمانی ره‌تی ده‌كاته‌وه له بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی خواردنه‌وه‌ی مه‌یی له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كان و هه‌روه‌ها داخستنی دووكانه‌كانی مه‌یی فرۆشتن له دوای كاتژمێر 10 شه‌وه‌وه پاشگه‌ز بوبنه‌وه،
ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند بڕیاره‌كه‌یان له ڕوانگه‌ی داكۆكی كردن له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دراوه و پابه‌ندن به‌جێ به‌جێ كردنیه‌وه، ره‌تشی كرده‌وه كه له بڕیاره‌كه‌یان پاش گه‌زبوبنه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت كه خواردنه‌وه‌ی مه‌یی له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كان رێگه‌پێنه‌دراوه و هه‌روه‌ها ته‌نها تا كاتژمێر 10 شه‌و رێگه به‌كردنه‌وه‌ی دووكانه‌كانی مه‌یی فرۆشتن ده‌ده‌ن له شاری سلێمانی،
قائیمقامی سلێمانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات بڕیاره‌كه‌یان قابیلی پاش گه‌زبوونه‌وه نیه و له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاوڵاتیان پابه‌ند ده‌بن به‌جێ به‌جێ كردنیه‌وه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.