ئارام ئیبراهیم قنبر به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی وه‌رگرتن له دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: له پێناو ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر به‌خوێندكاران/ قوتابیانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی و ئه‌وانه‌ی نه‌یانتوانیوه فۆرمی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه له ڕێگه‌ی (زانكۆ لاین) پێشكه‌ش بكه‌ن و، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیارماندا به‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پێشكه‌شكردن تا سه‌عات (12) ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر دووشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (23/11/2014) مانگه و، به‌كارا هێشتنه‌وه‌ی (زانكۆلاین) تا ئه‌و ڕێكه‌وته، بۆیه داوا له خوێندكاران/ قوتابیانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ده‌كات هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه تا له ماوه‌ی دیاریكراودا فۆرمی وه‌رگرتنیان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی (زانكۆ لاین) ه‌وه به‌وردی و وریایی پڕ بكه‌نه‌وه‌و پێشكه‌ش بكه‌ن.
* ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.