ڕێکخراویIMCK بە هاوکاری ئۆفیسی پەیوەندیە عەرەبیەکان و دەرەوەی حکومەتی بەریتانیا هەڵدەستێت بە سازدانی خولێکی پێشکەوتووی 4 ڕۆژی لە سلێمانی بۆ ڕۆَژنامەوانان. خولەکە خولەکە لەبارەی نووسینە لەسەر کەمینە نەتەوەیی و ئایینیەکانە بۆیە مەرجە بەشدار بوو یان سەر بە کەمینەکان بێت یان لەو بوارەدا چالاک بێت.
لە کۆتایی خولەکەدا بروانامەی IMCK و ئۆفیسی پەیوەندیە عەرەبی و بیانیەکانی حکومەتی بەریتانی بەسەر بەشداربواندا دابەش دەکرێت.
وانە بێژەکان پێکهاتوون لە نووسەر و ڕۆژنامەوان و پسپۆری کەمینەکان، (خدر دوومڵی، سعد سلوم) وە شارەزای بواری یەزیدی و کاکەیی و کریستیان لە عیراقدا.
ئەو بەشداربوانەی لە ناوچەکانی دەرەوەی ناوشاری سلێمانیەوە دێن پارەی هاتووچۆیان بۆ دەگێردرێتەوە. (هەڵبجە گەرمیان، پشدەر ، هتد. )،
خولەکە ڕۆژانی 15-18 ی مانگی 1 لەناو بینای ڕێکخراوی میدیای سەربەخۆ دەبێت بەرامبەر کەنیسەی مار یووسف. لەگەڵ دابین کردنی نانی نیوەڕوان و پێداویستیەکانی خولەکە. دەوامیش ڕۆژانە کاتژمێر 09:00 بۆ 16:00 دەبێت لەگەڵ برێکی چا و قاوە له نێوانیاندا.
بۆ زانیاری زیاتر و بەشداری کردن ئیمەێڵ بنێرە بۆ
تێبینی: خولەکە بێ بەرامبەرە
--
Saman Salar Penjwini
IMCK Advisor
Office: +964 53 330 2069
Mobile: +964 771 0178 468
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.