پاش ئه‌وه‌ی كه به‌شداری له خولێكی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌كه‌ن له بواری گه‌شتوگوزاردا هه‌لی كاركردن له به‌رده‌م زیاتر له 60 كچ و ژن‌دا ده‌ڕه‌خسێندرێت و له كه‌رتی تایبه‌ت و حكومیدا سود له تواناكانیان وه‌رده‌گیرێت و ده‌رفه‌تی كاركردنیان بۆ ده‌ڕه‌خسێندرێت،
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8/12، له دیوانی قائیمقامیه‌ت ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ كارپێكراوی رێكخراوی (هاوبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ها مرۆییه‌كان) و لێپسراوانی گه‌شتوگوزاری سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له‌و كچ و ژنانه‌ی كه بڕیاره به‌شداری له خوله‌كه‌دا بكه‌ن كۆبوویه‌وه و تێیدا باس له جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه كرا كه خولێكی راهێنان و فێركردن له بواری گه‌شتوگوزاردا بۆ زیاتر له 60 كچ و ژنی كورد ده‌كاته‌وه و خوله‌كه له‌لایه‌ن پسپۆڕانی دیاری وڵاتی ئوردنه‌وه ده‌وترێته‌وه،
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند خوله‌كه ده‌بێته هۆی زیاتر پێشخستنی بواری گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت كه له‌لایه‌ن پسپۆڕانی بواری گه‌شتوگوزاره‌وه به‌شداربوانی خوله‌كه له‌سه‌ر ئاستێكی باڵای گه‌شتیاری نێوده‌وڵه‌تی راده‌هێندرێت كه ده‌توانرێت له بواری گه‌شتیاریدا سودێكی زۆر له تواناكانیان ببیندرێت، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد پاش ته‌واوكردنی خوله‌كه به‌شداربوان ده‌توانن شوێنی ئه‌و كه‌سه بیانیانه بگرنه‌وه كه ئێستا له كه‌رتی گه‌شتیاریدا له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كرا بڕیاره له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا خوله‌كه له شاری سلێمانی ده‌ست پێ بكات كه ماوه‌ی 6 هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت و پاش ته‌واو كردنی خوله‌كه‌ش به‌شداربوان بڕوانامه‌ی دبلۆمیان له بواری گه‌شتوگوزاردا پێ ده‌به‌خشرێت و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت هه‌نگاوی پێویست ده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی له كه‌رتی تایبه‌ت و حكومیدا ده‌رفه‌تی كاركردنیان بۆ ده‌ڕه‌خسێندرێت. .
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی