وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له چوار نوسراوی جیادا كه ئاڕاسته‌ی زانكۆكانی (سه‌ڵاحه‌ددین، پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، پۆلیته‌كنیكی دهۆك، پۆلیته‌كنیكی سلێمانی) ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر وه‌رگرتنی كاندیدانی ڕۆژنامه‌نوسان و میدیاكاران بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن له به‌شه‌كانی ڕاگه‌یاندن، ژماره‌ی وه‌رگیراوان وه‌ك له نوسراوه‌كاندا هاتوه (24) ڕۆژنامه‌وانن، هه‌روه‌ك زانكۆكانی ڕاسپاردوه بۆ ئه‌وه‌ی كاری پێویست بۆ ئه‌و ڕۆژنامه‌وان و میدیكارانه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خوێندكار/ قوتابی له ساڵی (2014-2015) درێژه به‌خوێندن بده‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ئارام ئیبراهیم قنبر به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی وه‌رگرتن ڕایگه‌یاند: كه كاندیدانی به‌شی ڕاگه‌یاندن له زانكۆی سلێمانی له پرۆسه‌ی وردبینیكردندان و له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا ناوی ئه‌وانیش بڵاوده‌كرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی-یش پیرۆزبای له‌و میدیاكارو ڕۆژنامه‌وانانه ده‌كات كه ناوه‌كانیان له به‌شه‌كانی ڕاگه‌یاندن له زانكۆكانی كوردستان ده‌رچوه، ئومێد ده‌كه‌ین درێژه پێده‌ری كاروانی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی بن و، له‌هه‌مان كاتدا ببنه وه‌رگرتنیان له به‌شه‌كانی ڕاگه‌یاندن ببێته هۆكارێك بۆ زیاتر به‌ئاكادیمیكردنی كاری ڕۆژنامه‌وانی و میدیای له كوردستاندا.
* ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.