له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و، تێكڕایی خوێندكاران/ قوتابیانی تازه وه‌رگیراو له زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و، بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ په‌یوه‌ندیكردنیان به زانكۆ و په‌یمانگه‌كان كه لێیی وه‌رگیراون، له‌سه‌ر داوای زانكۆكان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدرا به‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌یوه‌ندیكردن تا ڕۆژی پێنچ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (18/12/2014)، له‌هه‌مان كاتدا ده‌وامی فه‌رمی قۆناغی یه‌كه‌م له (13/12/2014) ه‌وه ده‌ست پی ده‌كات.
بۆیه داوا له خوێندكاران ده‌كه‌ین هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دیاریكراودا مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن و په‌یوه‌ندی به زانكۆ و په‌یمانگه‌كانیانه‌وه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زوتر ده‌ست به‌خوێندنی وانه‌كانیان بكه‌ن.
*ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.