ژماره‌یان (45) خوێندكاره
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكاران/ قوتابیان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له نوسراوێكدا به‌ژماره (26183) كه، ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (11/12/2014) ئاڕاسته‌ی زانكۆكانی (سه‌ڵاحه‌ددین، سلێمانی، دهۆك، كۆیه، ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان) كردروه به‌پشت به‌به‌ستن به‌كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای خوێندن و پلانی وه‌رگرتن، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی په‌سند كراوه، بڕیاریدا به وه‌رگرتنی سی یه‌كه‌می به‌شه‌كانی كۆمپیوته‌رو وه‌رزش له په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له زانكۆ بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015) .
سی یه‌كه‌می به‌شه‌كانی كۆمپیوته‌ر له په‌یمانگه‌كان كه له كۆلێژه‌كانی جیاكانی زانكۆكان وه‌رگیراون ژماره‌یان (21) خوێندكار/ قوتابیه، هه‌روه‌ك سی یه‌كه‌می به‌شه‌كانی په‌یمانگه‌ی وه‌رزش كه له كۆلێژه‌كانی وه‌زرش وه‌رگیراون ئه‌وانیش ژماره‌یان (24) خوێندكار، قوتابیه، هه‌ر له‌و نوسراوه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكاران/ قوتابیان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی زانكۆكانی ڕاسپاردوه كاری پێویست بۆ ئه‌و خوێندكار/ قوتابیانه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵی نوێی خوێندندا له‌و به‌شانه‌ی وه‌رگیراون درێژه به‌خوێندن بده‌ن.
* ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.