له چوارچێوه‌ی رێكخستنه‌وه و به یاسایی كردنی رێكخراوه كوردیه‌كان له وڵاتی سویسرا، رۆژی ١-١٢-٢٠١٤ له شاری زوریخ، رێكخراوی ژنانی كورد له سویسرا به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و چه‌ند میوانێك كه له شاره جیاوازه‌كانه‌وه هاتبوون كۆنفرانسی ساڵانه‌ی خۆی به‌ست. سه‌ره‌تای كۆنفرانسه‌كه پاش خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان، باس له كار‌و چالاكیه‌كانی رێكخراو كرا و هه‌ڵسه‌نگاندن كرا بۆ هه‌موو چالاكیه‌كانی خولی پێشووی ئه‌م رێكخراوه، هه‌ره‌وها هه‌موو پرسیار و سه‌نج و ره‌خنه‌كانی ئه‌ندامان له لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوه‌كه‌وه وه‌ڵام درایه‌وه.
له به‌شێكی تری كۆنفرانسه‌كه‌دا خوێندنه‌وه كرا بۆ په‌یره‌و وپرۆگرامی نوێی ڕێكخراوی ژنانی كورد له كه به‌جۆرێك دارێژراوه كه ئامانجه‌كانی رێكخراوه‌كه له‌گه‌ڵ یاساكانی وڵاتی سویسرادا یه‌كبگرێته‌وه‌و وه‌ك رێكخراوێكی كوردی دانی پێدابنرێت له‌م وڵاته‌دا. هه‌موو به‌نده‌كانی ئه‌م په‌یره‌و و پرۆگرامه نوێیه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه په‌سه‌ند كرا.
كۆتای كۆنفرانسه‌كه ده‌رگای خۆپاڵاوتن به‌رووی ئه‌نداماندا كرایه‌وه‌و له هه‌لبژاردنێكی دیموكراتیانه‌دا سه‌رۆك و كۆمیته‌ی به‌رێوه‌بردن و چاودێرانی دارایی رێكخراوی ژنانی كورد له سویسرا هه‌لبژێردرا به‌م جۆره|:
سه‌رۆكی رێكخراو : ژیان ظاهر
جێگر: پاكیزه حسن عه‌بدولا \ ڕێژین موشیر
به‌رپرسی دارایی: میسون جمیل علی
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كان: خۆشیمان جرجیس یونس \ سازان قادر كورده
چاودێری دارایی: سۆڵاڤ وه‌هاب محمد \ نعمت حسین محمد
له هه‌مان رۆژدا كۆمیته‌ی نوێی به‌رێوه‌به‌ری رێكخراو یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی كرد و تیایدا به‌رنامه بۆ كار‌و چالاكی و په‌یوه‌ندیه‌كانی رێكخراو له سه‌ڵای داهاتوودا دانرا وچۆنیه‌تی خزمه‌تكردنی زیاتری ژنانی كورد له سویسرا و به‌شداریكردنیان له چالاكیه رۆشنبیری و سیاسیه‌كاندا هه‌وێنی كۆبونه‌وه‌كه‌بوو بۆ زیاتر ناساندنی فه‌رهه‌نگ و زمانی كوردی به گه‌لی سویسری و گه‌لانی تری ناوچاكه به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی كلتوری له‌نێوان گه‌لی كورد و سویسرا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.