لیژنه‌ی ئاماده‌كاری مه‌راسیمی چله‌ی رۆژنامه‌نووسی تیرۆركرا‌و، كاوه‌گه‌رمیانی، رایده‌گه‌یه‌نێت كه رۆژی دووشه‌ممه، به‌رواری 13/1/2014، به چه‌ند چالاكییه‌كی جیاواز، مه‌راسیمی چله‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه له‌شاری كه‌لار ده‌كرێته‌وه.
سه‌ره‌تا له‌كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی، له‌سه‌ر گۆڕی شه‌هید، مه‌راسیمێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت و په‌رده له‌سه‌ر كارێكی هونه‌ری (د. به‌یان مانی) لاده‌برێت كه بۆ شه‌هید كاوه‌ی دروستكردووه.
له‌كاتژمێر دووی دوانیوه‌ڕۆ، له‌هۆڵی بۆنه‌كانی شاری كه‌لار، مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌كاتژمێر چواری ئێواره، له‌به‌رده‌م قوتابخانه‌ی شه‌هید له‌یلا قاسم، چه‌ند چالاكیه‌كی هونه‌ریی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دواتر به ڕێپێوان به‌شدارانی چالاكیه‌كه ده‌چنه نێو بازاڕی شاری كه‌لار، گردبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بۆ یادی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه شه‌هیده، مۆم داده‌گیرسێنن.
هه‌مان شه‌و له‌كاتژمێر هه‌شت، له‌به‌رده‌م ماڵی شه‌هید كاوه‌گه‌رمیانی و شوێنی تیرۆركردنه‌كه‌ی، گردبونه‌وه‌و مه‌راسیمێك ئه‌نجام ده‌درێت كه تا ساتی تیرۆركردنه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
لیژنه‌ی ئاماده‌كار، داوا له هاوڵاتیان ده‌كات له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان، بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌و وه‌ستاندنی تیرۆری قه‌ڵه‌م و ئازادیخوازان، به‌شداری كارای ئه‌و چالاكیانه بن.
بۆزانیاری زیاتر، په‌یوه‌ندی بكه‌ن به:
ئازاد عوسمان: 07701923662
دانا ئه‌سعه‌د: 07701523654
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.