زیاتر له ساڵێكه‌و بۆ یه‌كه‌مجار رێكخراوه‌كه‌ی ئێمه‌و به دوایدا ده‌یان رێكخراو له ناویاندا سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان له باشوری كوردستان داوایان كرد پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه كه‌سێك بێت له بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی چه‌كی كیمیاوی، ئیتر ئه‌و كه‌سه سه‌ر به چ ته‌وژم و پارتێكی سیاسی بێت گرنگ نییه، چونكه ناوداری هه‌ڵه‌بجه به جیهاناو ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بوونی به پارێزگا ته‌نها له‌به‌ر كیمیابارانكردنی شاره‌كه له 16-3 و 5000 قوربانییه‌كه‌یه نه‌ك ئه‌م پارتانه‌ی شه‌ڕ له‌سه‌ر پۆسته‌كانی شاره‌كه ده‌كه‌ن، بوونی به یه‌كه‌م شاری قوربانی چه‌كی كیمیاوی له جیهاندا و دیاریكردنی له په‌رتووكی گینز گه‌واهی ئه‌م راستییه‌ن.
ده‌بوایا ینك و گۆڕان له رێكه‌وتنامه‌ی خۆیان ئه‌م داواكارییه‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان و رێكخراوه‌كانی تایبه‌تمه‌ندیان له به‌رچاو بگرتایه، وه‌لێ مخابن ئه‌م جاره‌ش وه‌ك جارانی دی، ئه‌وه‌ی لای ئه‌م پارتانه گرنگ نه‌بێت بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان و داواكارییه‌كانیانه.
كوردستان بێ جینۆساید
Kurdistan without genocide
12-12-2014
https://www.facebook.com/pages/Kurdistan-without-Genocide/129689267191143?ref=hl
كوردستان بێ جینۆساید ڕێكخراوێكی سیڤیلی سوود نه‌و‌یستی سه‌ربه‌خۆیه، پشتیوانی داواكاری بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانه له كوردستان، كار ده‌كات له‌سه‌ر پرسه‌كانی تاوانی ژینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و بنه‌بڕكردنی شوێنه‌واری جه‌نگ و چه‌سپاندنی ئاشتی له كوردستان، ئه‌ندامی رێكخراوه‌كانی ئاشتی جیهانی و جینۆساید جیهان و هاوپه‌یمانی جیهانی بۆ دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی و هاوپه‌یمانی ئایكانه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.