روونكردنەوەی یاساییمان لەدەستگیركردنی رۆژنامەنووس دلێر عبدالله دەوێت

 

 

 

 لە رۆژی 11/12/2014 و تا ئەمرۆ، چوار رۆژە رۆژنامەنووس دلێر عبدالله محمد بە فرمانێكی بنكەیەكی پۆلیس و دادگایەكی شاری هەولێر بە پێی ماددەی 9 لەیاسای ژمارە 35 ی رۆژنامەنووسی، ئەو رۆژنامەنووسە لەشاری سلێمانی دەستبەسەرە، لە كاتێكدا یاسای ژمارە 35 دەستگیركردنی رۆژنامەنووسی تێدا نەهاتوە..

لەسەردانی ئێمەدا بۆ بنكەی پۆلیسی رزگاری و بەندیخانەی گرتن و گواستنەوە لە شاری سلێمانی بۆمان دەركەوت كە فرمانی دەستگیركردنی ئەم رۆژنامەنووسە لە شاری هەولێر دەرچوەو داوا لە پۆلیس و دادگای سلێمانی دەكات ناوبراویان بۆ دەستگیر بكەن، واتە فرمانی دەستگیركردن گەیشتوەتە شاری سلێمانی نەك لێكۆڵینەوە، لەكاتێكدا ئێمە وەك لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لەم بڕیارە ئاگادار نەكراوینەتەوە و ناشزانین ئەمە بە چ یاساو پێوەرێك ئەنجام دراوە..

لەكاتێكدا گرتنی رۆژنامەنووس دلێر عبدالله بە پێشێلكردنی زەق و ئاشكرای كاری رۆژنامەنووسی وئازادی و ئازادی وتن لە قەڵەم دەدەین، داواكارین لە دادگاكان چیتر سەروەری و ئازادیی رۆژنامەنووسان پێشێل نەكەن و هیوادارین ئەنجومەنی دادوەری لە هەرێمی كوردستان لەمە زیاتر رێگە بە پێشێل كردنی یاسای ژمارە 35 نەدات و سنوورێك بۆ دەستگیركردنی رۆژنامەنووسان لە چوارچێوەی ئەو یاسایەدا بپارێزێت..

 

لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان

14/12/2014

 

https://www.facebook.com/sulaymaniy.sandika

 

 

 

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە