مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی كورد له ئێران به‌رده‌وامه و حكومه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی ئیعدامكردن ده‌كات
نزیك به یه‌ك مانگه زیندانیانی سیاسیی كورد له زیندانی ورمێ له پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربی (رۆژهه‌ڵاتی كوردستان) مانیان گرتووه له خواردن و ئێستا باری ته‌ندرووستییان ئاڵۆزه. به تایبه‌ت كه ژمارێك له‌و زیندانیانه له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه مانگرتن له خواردنیان گۆڕیوه بۆ مانگرتن له خواردنه‌وه كه دواقۆناغی ژیانه. مانگرتنی زیندانیانی سیاسی كورد دوای ئه‌وه دێت كه حكومه‌ت رایگه‌یاندبوو زیندانیانی سیاسی ئه‌گوازرێنه‌وه بۆ به‌ندی زیندانیانی ئاسایی.
دوابه‌دوای ده‌ست پێكردنی مانگرتنه‌كه، هێزه‌كانی حكومه‌ت ئه‌زیه‌ت و ئازاری زیندانیه سیاسیه‌كانیان زیات كردووه و ته‌نانه‌ت گوشاریان خستووه‌ته سه‌ر كه‌س و كاری ئه‌و زیندانیانه بۆ ئه‌وه‌ی داوایان لێ بكه‌ن واز له مانگرتنه‌كه‌یان بهێنن. ئه‌و كارته قێزه‌ونانه‌ی حكومه‌تیش كه كارساز نه‌بووه، هێزه‌كانی حكومه‌ت هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر زیندانییه‌كان و به (چه‌ك) هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و ئیعدامكردنیان له زیندانیه‌كان كردووه! هێزه‌كانی حكومه‌ت وتویانه: «نه رێكخراوه مرۆڤدۆسته‌كان و نه (ئه‌حمه‌د شه‌هید) و نه كه‌سیتر ناتوانێ رزگارتان بكات. ئێره ئێرانه و یاسای كۆماری ئیسلامی حوكم ده‌كات».
هاوكات لاوانی كورد له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وامن له چالاكییه‌كانیان بۆ پشتیوانیكردن له زیندانیانی سیاسی كورد و مانگرتنه‌كه‌یان. ئه‌و چالاكیانه‌ش ورده‌ورده ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێران و به تایبه‌ت هه‌رێمی كوردستانیشی گرته‌وه و به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت.
كوشتوبڕكردن و سه‌ركوتكردنی ئۆپۆزیسیۆن به درێژایی ته‌مه‌نی حكومه‌تی 35 ساڵه‌ی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام بووه و به‌كارهێنانی كارتی خانه‌واده دژ به نه‌یارانی حكومه‌ت به‌شێك بووه له ئه‌جیندا ده‌رهه‌ق به ئه‌ندامانی ئۆپوزیسیۆن. په‌نابه‌رانی ئێرانی له عێراق وه‌ك نموونه كه چۆن هێزه‌كانی حكومه‌تی ئێران له ژێر چه‌تری خانه‌واده، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ شان به شانی هێزه‌كانی حكومه‌تی نوری مالیكی هه‌ڕه‌شه‌یان له دانیشتووانی كامپی ئه‌شڕه‌ف ده‌كرد له پارێزگای دیاله‌ی عێراق و. . !
كۆمه‌ڵه‌ی (ژنانی ئازاد) ی كوردستان بۆ پشتگیریكردن له زیندانیانی سیاسی كورد و مانگرتنه‌كه‌یان و هه‌روه‌ها بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سزای ئیعدام له ئێران داوا له هه‌موو لایه‌ك و به تایبه‌ت چالاكوانانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌كات به هه‌موو شێوازێكی شارستانیانه و له هه‌ر شوێنك هه‌ن، ببن به ده‌نگ بۆ زیندانیان و داواكارییه‌كانیان به‌رز بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی به هانایانه‌وه بچن و رێگه نه‌ده‌ن حكومه‌تی ئێران به‌رده‌وام بێت له تاوانه‌كانی ده‌رهه‌ق به ئۆپوزیسیۆنی ئه‌و وڵاته.
كۆمه‌ڵه‌ی (ژنانی ئازاد) ی كوردستان
16-12-2014
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.