د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند" زۆربوون ئه‌وانه‌ی هه‌وڵیان دا ئاڵاكه‌مان له‌ناو ببه‌ن و نه‌شه‌كێته‌وه، به‌ڵام ئێستا ئه‌م ئاڵا پیرۆزه كه ڕه‌مزی ئیراده‌ی میلله‌ته‌كه‌مانه ده‌شه‌كێته‌وه‌و، چیدی هه‌ڵگرانی ئاڵای ڕه‌ش و تاریكی ناتوانن كوردستانه‌كه‌مان تاریك و ڕه‌ش بكه‌ن".
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د. یوسف گۆران له‌میانی مه‌راسیمی ڕۆژی هه‌ڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان هات، كه هاوشانی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی (17/12/2014) له دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چو.
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه به ئاماده‌بوونی (د. یوسف گۆران) وه‌زیری خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی و ڕاوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چو، له‌سه‌ره‌تادا د. یوسف گۆران ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌ڵكرد.
دواتریش له وته‌یه‌كیدا وه‌زیری خوێندنی باڵا توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: ئاڵا سیمبوڵی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه ڕوخساری پێكهاته و چین و توێژه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌یه‌تی و، له‌هه‌مان كاتدا سیمای ناسینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی له نیو نه‌ته‌وه‌كانی تری جیهان. رۆژی ئاڵا، له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك نیشانه و ڕه‌مزی خاوه‌ندارێتی خاك و نه‌ته‌وه‌و ناسینه‌وه‌ی شوناس و هێمای به‌رخودان و گیان فیدای نیشتیمان و گه‌له، بۆیه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ به‌كرده‌كردنی ئه‌و هاوكێشه‌یه له‌ڕۆژی (17/12) ی هه‌موو ساڵێك به شێوازی جۆراو جۆر ئه‌و ڕۆژه به‌رز و پیرۆز ڕاده‌گرن.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا د. یوسف گۆران ڕاشیگه‌یاند: كورد وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تری جیهان ئاڵای له‌لا پیرۆز بوه‌و به‌پیرۆزیش ڕایگرتووه‌و، ڕه‌نگه‌كانی ئاڵاكه‌ش له‌جوانی سروشت و ئاشتی و خۆری ئاوات و هیوای دوا ڕۆژی نه‌ته‌وه‌ی كورد پێكهاتووه، ئێستاش كه به‌شێك له‌كوردستان بۆته كیانێك له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌م ئاڵایه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رۆژی (دایك) كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ڕۆژی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌رجه‌م دایكان پیرۆز كرد‌و، هیوای ژیانێكی شایسته‌ی بۆ هه‌مو دایكان خواست.
* ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|