وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشوازی له كۆنسڵی ئیتاڵیا كرد
د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاگه‌یاند: یه‌كه‌م په‌رتوك كه له‌باره‌ی ڕێزمانی كوردی نوسرابێت، له‌لایه‌ن كاهنێكی ئیتاڵیه‌وه نوسراوه، بۆیه وه‌ك گه‌لی كورد به‌گرنگه‌وه له زانكۆكانی ئیتاڵیا ده‌ڕوانین، ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د. یوسف گۆران له میانه‌ی دیدارێكیدا هات له‌گه‌ڵ كارمیلۆ فیكارا كۆنسڵی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (17/12/2014) سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد.
له‌و دیداره‌دا سه‌ره‌تا كۆنسڵی ئیتاڵیا ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وه‌زیری خوێندنی باڵا ئاشكرا كرد‌و ووتی: هاتوین بۆ به‌رده‌وامیدان و په‌ره‌پێدان به‌و په‌یوه‌ندییه زانستی و كه‌لتوری و ئه‌كادیمیه‌ی كه له نێوان زانكۆكانی كوردستان و ئیتاڵیادا هه‌یه، ڕونیشیكرده‌وه یه‌كێك له كاره‌كانمان له كۆنسڵگه‌ری ئیتاڵیا بایه‌خدانه به‌لایه‌نی زانستی و كه‌لتوری، بۆیه نیازمانه ئه‌و بایه‌خدانه پراكتیزه بكه‌ین و هه‌نگاوی جدی بۆ بنێین.
له به‌رامبه‌ردا د. یوسف گۆران دوای به‌خێرهێنانی وه‌فدی میو
ان، خۆشحاڵی خۆی پیشاندا بۆ باشتركردنی ئاستی په‌یوه‌ندی هاوكارییه‌كان له نێوان زانكۆكاندا، وه‌زیری خوێندنی باڵا به‌گرنگیه‌وه ئاماژه‌ی به‌مێژو و پێگه‌ی زانكۆ ئیتاڵیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا و جیهان كرد، به‌و پێیه‌ی كۆنترین زانكۆكانی جیهان له‌و وڵاته‌ن، بۆ گه‌لی كوردیش ئیتاڵیا پێگه‌یه‌كی دیاری هه‌یه چ له ڕابردو كه یه‌كه‌م په‌رتوك له‌باره‌ی ڕێزمان و زمانی كوردی له ئیتاڵیه‌وه نوسراوه، چ له ئێستاشدا كه زانكۆكانی ئه‌و وڵاته پڕۆژه‌ی به‌شی خوێندنی كوردیان كرده‌وه، ڕاشیگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه كه‌لتوری و زانستیه‌كان له رێگه‌ی كۆنسڵگه‌ی ئیتاڵیا بێت، یاخود ڕاسته‌وخۆ له نێوان زانكۆكانی هه‌ردوو لا بێت، خزمه‌تی به‌هه‌ردوو گه‌ل ده‌كات، چونكه پێگه‌ی زانكۆ ئیتاڵیه‌كان له بواری خوێندنی باڵادا دیاره.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌ت بایه‌خی زۆر به توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌دات، بۆیه گرنگه ئاستی ئه‌و هاریكارییه شۆڕبكه‌ینه‌وه بۆ نێوان سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش له بواره جیاكاندا ئه‌نجام بده‌ن و، خوێندكاران له ئاسته جیاكانی خوێندنی باڵا ئاڵوگۆڕ پێبكه‌ین تا پردێكی باشی مه‌عریفی و ئه‌كادیمی دروست بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ش د. یوسف گۆران ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پیشاندا بۆ ئه‌و خوێندكار/ قوتابیه ئیتاڵیانه‌ی كه توێژینه‌وه‌یان له‌باره‌ی كوردستان له بواره جیاكاندا هه‌یه، ڕونیشیكرده‌وه له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانین ده‌رگای زیاتر له نێوانماندا بكه‌ینه‌وه و له‌سه‌رجه‌م بواره سیاسی و ئابوری و دیبلۆماسیه‌كاندا هاریكارو هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر بین.
*ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.