وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له سی نوسراوی جیادا كه ئاڕاسته‌ی زانكۆكانی (سه‌ڵاحه‌ددین، دهۆك، سلێمانی) كردوه، ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر وه‌رگرتنی كاندیدانی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان دا بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن له كۆلێژه‌كانی هونه‌ره جوانه‌كان، ژماره‌ی وه‌رگیراوان وه‌ك له نوسراوه‌كاندا هاتوه (24) هونه‌رمه‌ندن، به‌شێوه‌یه‌ك (14) پاڵێوراویان له زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین و (6) یان له زانكۆی سلێمانی و (4) ی دیكه‌شیان له زانكۆی دهۆك وه‌ریگراون.
هه‌ر له‌و نوسراوانه‌دا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی زانكۆكانی ڕاسپاردوه بۆ ئه‌وه‌ی كاری پێویست بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خوێندكار/ قوتابی له ساڵی (2014-2015) درێژه به‌خوێندن بده‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكاران/ قوتابیان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له نوسراوێكدا به‌ژماره (27221) له ڕێكه‌وتی (17/12/2014) ئاڕاسته‌ی زانكۆكانی (سه‌ڵاحه‌ددین، سلێمانی، دهۆك) كردروه، بڕیاریدا به وه‌رگرتنی ده‌رچوانی به‌شه‌كانی په‌یمانگه‌كانی هونه‌ره جوانه‌كان له كۆلێژه‌كانی هونه‌ره جوانه‌كان له زانكۆكانی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015) .
ده‌رچوانی په‌یمانگه‌كانی هونه‌ره جوانه‌كان كه له كۆلێژه‌كانی هونه‌ره‌جوانه‌كان له زانكۆكان وه‌رگیراون ژماره‌یان (80) خوێندكار/ قوتابیه، هه‌ر له‌و نوسراوه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكاران/ قوتابیان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی زانكۆكانی ڕاسپاردوه كاری پێویست بۆ ئه‌و خوێندكار/ قوتابیانه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵی نوێی خوێندندا له‌و به‌شانه‌ی وه‌رگیراون درێژه به‌خوێندن بده‌ن.
به‌م پێیه‌ش (104) خوێندكار/ قوتابی دیكه له كۆلێژه‌كانی هونه‌ره جوانه‌كان له زانكۆكانی كوردستان وه‌رگیران بۆ درێژه‌دان به خوێندن له به‌شه‌كانی (شێوه‌كاری، مۆسیقا، شانۆ، سینه‌ما) .
* ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.