وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له چوار نوسراوی جیادا كه ئاڕاسته‌ی زانكۆكانی (سلێمانی، پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، گه‌رمیان، سه‌ڵاحه‌ددین، زاخۆ) ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك خوێندكاری دیكه بۆ به‌شه‌كانی ڕاگه‌یاندن، خوێندنی ئیسلامی، وه‌رزش.
له نوسراوی یه‌كه‌مدا به‌ژماره (28157) له ڕێكه‌وتی (22/12/2014) كه ئاڕاسته‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كردوه، ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر وه‌رگرتنی كاندیدانی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن له به‌شی ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی، وه‌ك له نوسراوه‌كاندا هاتوه ژماره‌ی وه‌رگیراوان (6) ڕۆژنامه‌وانن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ناوه‌ندی وه‌رگرتنی له دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به نوسراوی ژماره (28157) له ڕێكه‌وتی (22/12/2014) كه ئاڕاسته‌ی زانكۆكانی (سلێمانی، سه‌ڵاحه‌ددین، زاخۆ) كردوه ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر وه‌رگرتنی یه‌كه‌م و دوه‌می په‌یمانگه‌ی زانسته ئیسلامیه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له ده‌رچوانی ساڵی خوێندنی (2013-2014) بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن له‌به‌شه‌كانی (خوێندنی ئیسلامی) له‌و زانكۆیانه، وه‌ك له نوسراوه‌كه‌دا هاتوه ژماره‌ی وه‌رگیراوان (8) خوێندكاره.
له‌هه‌مان ڕێكه‌وتدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكاران به‌نوسراوی ژماره (28033) كه ئاڕاسته‌ی زانكۆی گه‌رمیانی كردوه، ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر وه‌رگرتنی خوێندكارانی خانه‌قین كه چاوپێكه‌وتنیان له فاكه‌ڵتی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان و وه‌رزش ئه‌نجامداوه بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن له‌هه‌مان به‌ش، وه‌ك له نوسراوه‌كه‌دا هاتوه ژماره‌ی وه‌رگیراوان (57) خوێندكاره.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌نوسراوی ژماره (27634) له ڕێكه‌وتی (18/12/2014) له لایه‌ن ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكاران له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاڕاسته‌ی زانكۆی سلێمانی كراوه، ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر وه‌رگرتنی كاندیدانی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن له به‌شی ڕاگه‌یاندن له فاكه‌ڵتی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانی هه‌مان زانكۆ، وه‌ك له نوسراوه‌كاندا هاتوه ژماره‌ی وه‌رگیراوان (6) ڕۆژنامه‌وان و میدیاكاره، به‌مه‌ش كۆی ڕۆژنامه‌وان و میدیاكار كه له‌لایه‌ن سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانه‌وه پشتگیری كراون له به‌شه‌كانی ڕاگه‌یاندن وه‌رگیران ژماره‌یان گه‌یشته (36) میدیاكار و ڕۆژنامه‌وان بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن له ساڵی خوێندنی (2014-2015) له‌به‌شه‌كانی ڕاگه‌یاندنی (كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، فاكه‌ڵتی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی سلێمانی، به‌شی ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی كارگێڕی له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، به‌شی ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، به‌شی ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك) .
هه‌ر چوار نوسراوه‌كه زانكۆكانی زانكۆكانی (سلێمانی، پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، گه‌رمیان، سه‌ڵاحه‌ددین، زاخۆ) ڕاسپاردوه بۆ ئه‌وه‌ی كاری پێویست بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی به‌شه‌كانی ڕاگه‌یاندن، خوێندنی ئیسلامی، وه‌رزش بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خوێندكار/ قوتابی له ساڵی (2014-2015) له به‌شه‌كانیان درێژه به‌خوێندن بده‌ن.
* ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.