وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له نوسراوێكدا به‌ژماره (28680) كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (24/12/2014) كه ئاراِسته‌ی سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانی كردوه‌و ئیمزای د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌سه‌ره‌وه‌یه، بڕیاریدا به‌وه‌رگرتنی (138) خوێندكار له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن له‌و به‌ش و كۆلێژ و فاكه‌ڵتی و زانكۆیانه‌ی كه لێیی وه‌رگیراون.
وه‌ك له نوسراوه‌كه‌دا هاتوه، وه‌رگرتنی ئه‌و خوێندكارانه له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی باردۆخی ئه‌منی خوێندكارانی كه‌ركوكه كه ناتوانن له زانكۆكانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق به‌رده‌وام بن له خوێندنه‌كانیان.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا له‌و خوێندكارانه ده‌كات كه ناویان له لیستی هاوپێچدا هاتوه به‌زوترین كات په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌و به‌ش و كۆلێژ و فاكه‌ڵتی و زانكۆیانه‌ی كه ناویان لێیی هاتۆته‌وه بۆ تۆماركردنی ناوه‌كانیان و ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان تا له ساڵی نوێی خوێندنی (2014-2015) درێژه به‌خوێندن بده‌ن.
* ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.