له‌چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی له سلێمانی له ئێستادا كاریان له‌سه‌رده‌كرێت و پارێزگاری سلێمانی له ئاستی چوونه پێشه‌وه‌ی كاره‌كانیان ده‌پرسێته‌وه.
ئه‌مرۆ 14ی كانوونی دووه‌م، به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندازیاران و به‌رێوه‌به‌رانی به‌شه‌كانی شاره‌وانی سلێمانی كۆبووه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ئاستی چوونه پێشه‌وه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی سلێمانی كرا كه له ئێستادا كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
له‌و رووه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راگه‌یاندرا پرۆژه‌ی یه‌كتربڕی كارێزه وشك له‌سه‌ر شه‌قامی مه‌لیك مه‌حمود نزیك گۆره‌ستانی شێخ ئه‌حمه‌دی هندی كاره‌كانی چووته پێشه‌وه‌و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا گرێبه‌ستی جی به‌جی كردنی پرۆژه‌كه ئیمزا ده‌كرێت، پرۆژه‌كه‌ش پێكهاتووه له یه‌كتربڕێكی سی لاینی و پێده‌چێت له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی توركییه‌وه جی به‌جی بكرێت.
پارێزگاری سلێمانیش پرۆژه‌كه‌ی به پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی ناوبرد‌و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ده‌بێت شاره‌وانی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بكات بۆ جی به‌جی كردنی پرۆژه‌كه‌و چاره‌سه‌ركردنی رێگرییه‌كان پێش ده‌ست به‌كاربوونی پرۆژه‌كه.
له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه بۆ پرۆژه‌ی دیزاینكردنی شه‌قامی سلێمانی-تاسلوجه كرا‌و راگه‌یاندرا كۆمپانیای G. M. W ده‌ست به‌كاربووه له پرۆژه‌كه‌دا و شه‌قامه‌كه وه‌ك شه‌قامێكی بازرگانی ماسته‌رپلانی بۆ داده‌نرێت له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌وه، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید كرایه‌وه له‌گواستنه‌وه‌ی پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل كه ده‌كه‌ونه سه‌ر سه‌رشه‌قامه‌كه و ناسراوه‌ن به (مه‌عره‌زی علوجه‌كان) بۆ شاری پیشه‌سازی 2020 ی سلێمانی كه له ئێستادا پرۆژه‌كه بانگه‌واز بۆ ته‌نده‌ری دیزاینه‌كه‌ی كراوه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێكخستنه‌وه‌ی مه‌رج و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ریكلام له‌ناو شاری سلێمانی گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، كه له‌ئێستادا ورده‌كارییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن شاره‌وانی سلێمانییه‌وه له ئاماده‌كردندایه، پارێزگاری سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته رایگه‌یاند ریكلام رۆڵی گرنگی هه‌یه له جوانكاری شاردا و ده‌بێت گرنگی تایبه‌تی پی بدرێت و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه سیستمی ئێستای ریكلامه‌كان له شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كاندا سیستمێكی گونجاو نییه و داوای كرد پله بكرێت له نوسینه‌وه‌ی T. O. R ی مه‌رج و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ریكلام و سلێمانی دابه‌شی چه‌ند زۆنێك بكرێت و بدرێت به چه‌ند كۆمپانیایه‌ك.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێداچووه‌نه‌وه به رووبه‌ری ئه‌و زه‌ویانه‌ی ده‌درێت به پیشه‌وه‌ران و دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك له شاره‌وانی سلێمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و دانانی رێنمای بۆ دیزاینی پرۆژه‌كان گفتوگۆی له باره‌وه كرا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.