نامەیەکی کراوە بۆ پارێزگاری هەولێر

 

 

 

لەوە دەچێ خەرتومی پایتەختی سودانیش لە هەولێر خۆشتر و ئاوەدانتر بێت.  ئەی خێرە هەولێر بوەتە پایتەختی گەشتیاری ووڵاتە عەرەبیەکان، ئاخر هەولێر نە دار خورمای لێیەو نە دەواجنی حوشتریش، نە لە عەرەبستان هەڵکەوتوەو نە دانیشتوانەکەشی عەرەبن، ئیتر بۆچی دەبێ ببێتە پایتەختی گەشتیاری ووڵاتە عەرەبیەکان.  گەر عەرەبەکان لەم ڕێگایەوە نەیانەوێ ئەوە بسەلمێنن کە هەولێریش هەر بەشێکە لە نیشتمانی عەرەبی با عەرەبیشی لێ نەژی.  خۆ خادیمەکانی عەرەب لەوێ بەکاری خۆیان هەڵدەستن.  کورد چەند گێلە  چۆن دەبوو بەوە ڕازی بێ، ئاخۆ گەر بە فارسێک بڵێی تاران دەکەینە پایتەختی گەشتیاری ووڵاتە عەرەبیەکان خۆی ناکوژێ، یا بە تورکێک بڵێی ئەستەنبوول دەکەینە پایتەختی گەشتیاری ووڵاتە عەرەبیەکان بە فیکە شێتت ناکا، ئەمە وڵاتانی ئەوروپی لێگەڕێ، کە هەر پێیان سوکایەتیە ناویان لە گەڵ ناوی عەرەبدا بێ.  سەد مەخابن بۆ پارێزگاری هەولێر کە عەرەبە پێپەتیەکان ئاوا هەڵیان خەڵەتان.  ئایا سەدام هەولێری نەکردبووە پایتەختی هاوینەی خۆی، دیارە ئەمان شوین پێی ئەو سەرۆکە کۆچ کردوەی عەرەب هەڵدەگرن، کە خێرو بێری بۆ کوردو کوردستان گەلێک زۆر بووە.  ئەمە سەر شۆڕییە بۆ کورد کە پایتەختی باشوری کوردستان بکرێتە پایتەختی گەشتیاری عەرەبە پێپەتیەکان.

 جا عەرەبە پێپەتیەکان تەنها لە پێناو شتێکدا گەشت دەکەن و، تەنها شتێکیش پارەی لە پێناودا خەرج بکەن سیکسە(جنس) ئاخۆ پارێزگاری هەولێر ئامادەیە هەوڵێر بکاتە تایلەندو کچی کورد بۆ توریست و تیرۆریستە عەرەبەکان دابینکا.

هیوادارین پارێزگاری هەولێر لەو بڕیارەی پەشیمان بێتەوە.

پارتی ناسێۆنالیستی کورد

١٤/١/٢٠١٤

 

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

 

 

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە