بە ناوی کۆچبەرانی کورد و رێکخراوە کوردییەکانی هۆڵەنداوە پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری کۆچکردوو (دکتۆر ئه‌حمه‌د حه‌مه‌سوور باسیره) ده‌که‌ین، داواکارین لە یەزدانی مەزن، ئەم کۆچه دوا ناخۆشیی بنەماڵە تێکۆشه‌ره‌که‌یان بێت و ئارامی و سه‌بووری بۆ خانه‌واده‌که‌یان بگه‌ڕێته‌وه.
خوالێخۆشبوو له دایک بووی ڕۆژی 21-03-1946 ه و له خانه‌واده‌یه‌کی تێکۆشه‌ر و ناسراوی شاری سلێمانیه، له ساڵی 1965 ه‌وه بۆ خوێندن هاتۆته ئه‌وروپا، یه‌کێک بووه له‌و پزیشکه کورده سه‌رکه‌وتووانه‌ی، که پسۆڕی له ڕشته‌ی (ددان) هه‌بووه، چه‌ندین ساڵه له ئه‌ڵمانیا کارده‌کات و عیاده‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه، خانه‌واده‌که‌شی له ساڵانی هه‌شتای سه‌ده‌ی پێشووه‌وه ئاواره‌ی هه‌نده‌ران بوون و دکتۆر ئه‌حمه‌د باسیره هه‌ر له سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی کورد و پاشان له دروست بوونی (یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان)ه‌وه، یه‌کێک بووه له تێکۆشه‌رانی ڕێکخستنه‌کانی ئه‌و بزوتنه‌وه شؤڕشگێڕییهی کوردایه‌تی، به‌داخه‌وه خوالێخۆش بوو، کاتێک که به گه‌شتێک له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌یدا چوو بوون بۆ وڵاتی مه‌کسیک، ڕۆژی 28-12-2013، له کاره‌ساتێکی دڵته‌زێندا گیانی پاکی له‌ده‌ستدا.
خوالێخۆشبوو ده‌کاته برای به‌ڕێزان دکتۆر سالار باسیره، کاک خه‌سره‌و، کاک سه‌روه‌ر، حاجی نه‌جیبه، گێلاس خان، گه‌لاوێژ خان، ته‌لار خان، سازگار خان و نیگار خان.
بۆ ئاگاداری هاوڕێیان و دۆستانی خوالێخۆش بوو، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجی نه‌جیبه و خوشکه‌کانی له مه‌راسیمی ناشنی خوالێخۆشبوودا له ئه‌ڵمانیا، ڕۆژانی شه‌ممه و یەكشەممەی ڕێکەوتی 18 و 19-01-2014 کاتژمێر12:00 ی نیوه‌ڕۆ هه‌ردوو ڕۆژه‌که، لە ماڵی کاک عومه‌ری حاجی عه‌بدوڵڵا له ئه‌مستردام له‌م ناونیشانەی خوارەوە پرسەی بۆدادەنێن.
Riouwstraat 15 H
1094 XC Amsterdam
بۆ په‌یوه‌ندی و سه‌رخۆشیکردن له ڕێگای ته‌له‌فۆن و ئیمایڵی:
06-33900976, 0616131470
هه‌ڤاڵان و براده‌رانى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.