ئه‌مرۆ16ی كانوونی دووه‌م، به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح، پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ یوسف یاسین سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی و لیژنه‌كانی دانانی نه‌خشه بۆ گونده‌كانی ناو ماسته‌رپلانی سلێمانی كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاری لیژنه‌كان و كێشه‌و گرفته‌كانیان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا‌و چه‌ند بریارێك بۆ باشتر به‌رێوه‌چوونی كاری لیژنه‌كان په‌سه‌ند كرا.
پارێزگاری سلێمانی ته‌ئكیدی له‌سه‌ر جی به‌جی كردنی بریارێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه بۆ دانانی نه‌خشه‌و به‌ناوكردنی خانووه‌كانی ئه‌و گوندانه‌ی كه‌وتوونه سنوری ماسته‌رپلانی شاره‌وانی و زیاده‌ره‌ویان له‌سه‌ر كراوه.
پارێزگار وتیشی: بریاره‌كه بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له‌به‌ر هه‌ژاری ناچار بوون پارچه زه‌ویه‌ك به شێوه‌ی زیاده‌ره‌وی له‌ناو سنوری ئه‌و گوندانه‌دا بكڕن، زه‌وییه‌كه‌یان به‌ناو بكرێت و بتوانن به‌شێوه‌ی یاسای مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ر به پێی ئه‌و بریاره ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌وییه‌كانیان فرۆشتووه، رووبه‌رووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
پارێزگار راشیگه‌یاند: ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له‌سنوری دیاریكراوی گونده‌كاندا سكاڵایان له‌و نه‌خشه‌یه هه‌یه كه له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه داده‌نرێت، سكاڵاكانیان لی وه‌رده‌گیرێت و مافیان نافه‌وتێت.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریاردا په‌له بكرێت له دانانی لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی سكاڵاكان و ئه‌و رێگریانه‌ی دێنه‌به‌رده‌م دانانی نه‌خشه‌ی گونده‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له سنوری گونده‌كاندا به‌هۆی نه‌خشه‌كانه‌وه زیانیان پێده‌گات، هاوكات به دادگا گه‌یاندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌ویان به‌زیاده‌ره‌وی فرۆشتووه.
جێگه‌ی باسه نزیكه‌ی 75 گوند ده‌كه‌ونه ناو ماسته‌رپلانی سلێمانییه‌وه و زیاتر له 35 گوند زیاده‌ره‌ویان تێداكراوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر خانوونیان تێدا دروستكراوه، به‌جۆرێك نزیكه‌ی 40 هه‌زار خانوونی زیاده‌ره‌و له‌و گوندانه دروستكراون
به‌پێی بریارێكی حكومه‌تی هه‌رێمیش نه‌خشه بۆ گوندانه داده‌نرێت كه پێشتر سنوره‌كه‌یان دیاركراوه‌و پاش ته‌واوبوونی نه‌خشه‌كان خانووه‌كان له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان تۆمار ده‌كرێت و خاوه‌نه‌كانیان وه‌ك سودمه‌ندبوو له حكومه‌تی هه‌رێم مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و پاشان ئه‌و گوندانه ده‌بنه گه‌ڕه‌ك له‌سه‌ر شاری سلێمانی.
له ئێستادا له‌رێگه‌ی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك شاره‌وانی سلێمانی و پارێزگای سلێمانی كاركردن بۆ دانانی نه‌خشه‌ی ئه‌و گوندانه به‌رده‌وامه‌و ژماره‌یه‌كیان ته‌واو بووه.