پارێزگاری سلێمانی دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئه‌و خانووانه‌ی ده‌كه‌ونه گه‌ره‌كی كه‌ڵه‌كن و سه‌ر رێگه‌ی هه‌واری شار له شاری سلێمانی پێشتر به‌شێوه‌ی زیاده‌ره‌وی دروستكراون، خاوه‌نه‌كانیان مافیان نافه‌وتێت و ئه‌وانه‌ی به‌پێی ماسته‌رپلان به‌ر ناوچه‌ی دژه نیشته‌جێ بوون ده‌كه‌وێت، زه‌ویان له سنوری خۆیاندا پێده‌درێت وئه‌وانه‌شی به‌پێی ماسته‌رپلان گونجاون بۆ نیشته‌جی بوون خانووه‌كانیان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت
ئه‌مرۆ16ی كانوونی دووه‌م، دوای گربوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانی گه‌ڕه‌كی كه‌ڵه‌كن له شاری سلێمانی كه‌داوای تاپۆكردنی خانووه‌كانیان ده‌كرد، به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئه‌و هاووڵاتیانه‌و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌ری هاووڵاتیانی ئه‌و سنوره داواكاری خۆیان بۆ تاپۆكردنی خانووه‌كانیان، كه‌پێشتر به شێوه‌ی زیاده‌ره‌وی دروستكراون خسته‌روو
له‌به‌رامبه‌ردا پارێزگاری سلێمانی پێی راگه‌یاندن، بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه بۆ تاپۆكردنی خانووه‌كانیان، به‌مه‌رجێك دژه نیشته‌جی بوون نه‌بێت، ئێمه‌ش ئه‌و بریاره جی به‌جی ده‌كه‌ین.
پارێزگار روونیشی كرده‌وه: به‌پێی ماسته‌رپلانی شاره‌وانی سلێمانی ئه‌و خانووانه كه‌وتنه ناوچه‌ی دژه نیشه‌جی كردنه‌وه خاوه‌نه‌كانیان به پارچه زه‌وییه‌ك له‌زۆنی خۆیاندا قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌و ئه‌و خانووانه‌شی كه شوێنه‌كانیان بۆ نیشه‌جی بوون گونجاوه له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان تاپۆ ده‌كرێت.
پارێزگاری سلێمانی دووپاتی كرده‌وه ئه‌و زه‌وییه‌ی خانووه‌كانی له‌سه‌ر دروستكراوه جگه‌له پرۆژه‌ی گشتی بۆ هیچ مه‌به‌ستێكی تر به‌كارنایه‌ت و ئه‌گه‌ر بۆ نیشه‌جی بوون بێت هه‌ر له‌سه‌ر هاووڵاتیانی گه‌ره‌ِكه تاپۆ ده‌كرێت.
وتیشی: له ئێستادا زه‌وی له سنوره‌كه‌دا ده‌ستنیشان كراوه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه خانووه‌كانیان له‌گه‌ڵ ماسته‌رپلانی شاره‌وانیدا ناگونجێت.
پارێزگار به‌ڵینی پێدان له‌كاتی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه به زه‌وی نیشته‌جی بوون هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كیان بۆ ئه‌نجام بدرێت و تا ته‌واوبوونی خانووه‌كانیان له جێگه‌ی ئێستایان لانه‌برێن و هاوكاری پێویستیان بكرێت.
پارێزگار داواشی لێ كردن هاوكاری حكومه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به باشترین شێوه ماسته‌رپلانی سلێمانی جی به‌جی بكه‌ن و سیمای شاره‌كه جوان بكه‌ن.
له كۆتای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌رانی هاووڵاتیانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه ئاماده‌ییان نیشاندا كۆتای به گردبوونه‌وه‌كه بهێنن و رۆژی یه‌ك شه‌مه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی شاره‌وانی سلێمانی بكه‌ن بۆ بینیی ورده‌كاری نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه‌و ژماره‌ی ئه‌و خانووانه‌ی ده‌كه‌ونه ناوچه‌ی دژه نیشته‌جی بوونه‌وه‌و دیاریكردنی زه‌وییه‌ك له سنوره‌كه‌دا بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه.