له‌وچه‌ند ڕۆژانه‌ی ڕابردوو "13/1/2014"، کاک سه‌عدی پیره ، وه‌ک ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ، له‌باره‌ی پێکهێنانی کابینه‌ی
تازه "هه‌شته‌م )ی حکومه‌ت ، له‌لێدوانیکیدا که‌بۆماڵپه‌ری ڕووداوی پارتیی دیموکراتی کوردستان دوابوو ، له میدیاکان مشتومڕی لێکه‌وته‌وه ڕایگه‌یاندبوو ؛ گه‌رهه‌رحکومه‌تێک به‌بێ یه‌کێتی پێک بێت ، له‌دێگه‌ڵه به‌ولاوه ده‌سه‌ڵاتی نابێت !
ئێمه وه‌ک کۆمیته‌ی ڕێکخستنی "2"ی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له‌به‌ریتانیا هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه ، سه‌رتاپا دژی ئه‌ولێدوانه‌وهه‌مووئه‌ولێدوانانه‌شین که‌ده‌بنه هۆی
دروستکردنی دڵه‌ڕاوکێ ومه‌ترسـی له‌ناو خه‌ڵکداو پێمان وایه ،ئه‌وجۆره لێدوانانه هیچ خزمه‌تیک به‌دۆخی سیاسی وئاشتی وئاوه‌دانی وپرۆسه‌ی دیموکراسی ناکه‌ن .
ئێمه به‌هۆی چاوه‌ڕوانی مه‌کته‌بی سیاسیمان ، که‌پێمان وابوو، ئه‌وان له‌وباره‌وه
به‌دڵنیایی قسه‌وڕوونکردنه‌وه‌یان ده‌بێ ، بۆیه له‌کاتی لێدوانه‌که‌دا، بێ ده‌نگیمان
هه‌ڵبژارد وهیچ هه‌ڵوێستیکمان نه‌نواند ، هیواداریشین کاک سه‌عدی ئه‌وه ڕای
شه‌خسی خۆی بێ ، ده‌نا بۆ یه‌کێتی باش نیه ، وا به‌سانایی ئه‌وجۆره لێدوانانه‌ی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕێن .!؟ چونکه ئه‌وبیرکردنه‌وانه له‌سیاسه‌تی یه‌کێتییدا بێ جێگه‌ن و
خراپ به‌سه‌ر یه‌کێتیدا ده‌شکێنه‌وه .وه‌ک هه‌موولایه‌ک ده‌زانین یه‌کێتیی نیشتیمانی
له‌دوای ڕاوه‌ستانی شه‌ڕی نێوخۆوهاتنه‌کایه‌ی ڕیکه‌وتنی سـتراتیجی که‌له‌ڕیـگه‌ی ڕابه‌روئه‌ندازیاری گه‌وره‌ی ئاشتی وئاوه‌دانی ودیموکراسی ، هه‌ڤاڵ مام جه‌لال- دا
هاته‌کایه‌وه‌وقۆناغیکی باشی له‌وکاروانه تێپه‌ڕاندووه‌و یه‌کێتی له‌پێناو سرینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌کانی ئه‌وشه‌ڕه ناوخۆیه‌ی که‌جوگرافیای دوو ئیداره‌یی و دووڕه‌نگ زۆنی
سه‌وزوزه‌ردی هێنایه کایه‌وه ، باج وقوربانی وهه‌وڵ وکۆششێکی زۆری دا‌و
پابه‌ندی سه‌رجه‌م خاڵ وهه‌نگاوه‌کان بووکه‌پێویست بوو بۆسرینه‌وه‌یان ،
له‌وانه ؛ - ده‌ستبه‌جێ هه‌موو ڕه‌بیه سه‌ربازی و خاڵه‌پشکنینیه‌کانی سنووری
دێگه‌ڵه‌ی لابردن به‌ڵام ده‌بینین هی پارتی ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ هه‌روه‌ک خۆیان ،
له‌جێی خۆیان ماونه‌وه !؟
بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌وموڵکه گشتیانه‌ی که‌له‌لایه‌ن حزبه‌کانه‌وه به‌تایبه‌ت یه‌کێتی وپارتی داگیرکرابوون ،یه‌کێتی وه‌ک ده‌ستپێشخه‌ری بریاره‌که ، به‌رله‌هه‌مووان زۆربه‌ی
موڵک وبینا گشتیه‌کانی گه‌ڕانده‌وه ، به‌ڵام پارتی ئاماده نه‌بوو ته‌نانه‌ت یه‌ک باره‌گاو یه‌ک دۆنم له‌موڵکی گشتی بۆناوی سوێندێش ، ڕاده‌ستی حکومه‌ت بکاته‌وه ...!؟
هه‌روه‌ها لێره‌و له‌وێ ده‌یان پێشلکاری بۆسه‌رئازادی ومافه‌کانی هاوڵاتیان به‌ڵام له‌پیناوپارازتنی ئاشتی ویه‌کریزی ماڵی کوردی دانی به‌خۆیداگرت وفزه‌ی نه‌کرد !
له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دوایه‌ش ، یه‌کێتیی نیشتیمانی هه‌رچه‌نده ژماره‌ی ده‌نگ وکورسیه‌کانی له‌ئاستی میژووی خه‌بات وتیکۆشان وخزمه‌تی
خه‌ڵکدا نه‌بوو ؛ به‌ڵام وه‌ک نه‌ریتی بڕوابوون به‌ئازادی ودیموکراسی ، به‌سنگێکی
فراوانه‌وه ئه‌نجامه‌که‌ی قبوڵ کرد ، که بۆهه‌موولایه‌ک جێگای شانازی بوو ..!
وه بۆپیکهینانی کابینه‌ی هه‌شته‌می حکومه‌تیش ، ده‌ستپێشخه‌ربوو له‌وه‌ی که ئه‌و کابینه‌یه ،ده‌بێ کابینه‌ی جیاواز‌و حکومه‌تی یه‌کڕیزی نیشتیمانی وبنکه‌فراوان بێ ..!
ئیدی بۆیه ئه‌وجۆره لێدوانانه‌ی کاک سه‌عدی تازه به‌تازه ، جگه له دانپێدانان وگوزارشته له‌درێژه کێشانی دۆخی دوو ئیداره‌یی ، ئاماژه‌یه‌کی ترسناک وخراپیشه
له‌دژی ئازادی ودیموکراسی وئاشتی وئاوه‌دانی ، که‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو سیاسه‌ت وبه‌رنامه‌وئامانجه‌کانی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان وڕاسپارده‌وئامۆژگاریه‌کانی
هه‌ڤاڵ مام جه‌لاله ، بۆیه هه‌قوانیه یه‌کێتی ڕووی زه‌ردی پارتی به‌ولێدوانانه
سپی بکاته‌وه ..خۆئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی باڵای سه‌ربازیش لێدوانیکی له‌وباره‌ی دابایه ، به‌لای هه‌موو لایه‌که‌وه زۆرنۆرماڵ بوو به‌ئاسایی وه‌رده‌گیرا ؛ به‌ڵام
بۆ کاک سه‌عدیه‌ک ، که نیوه‌ی ته‌مه‌نی زیاتر له‌ناوسیستمی وڵاتانی پێشکه‌وتوو
دیموکراسی وئه‌وروپی به‌سه‌ر بردووه ، جێگای نیگه‌رانی و هه‌لوێسته‌یه وبۆیه هیوادارین به‌رپرسه‌کانی یه‌کێتیی نیشتیمانی له‌وجۆره لێدوانانه خۆبه‌دووربگرن که‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌ت وبه‌رنامه‌ی یه‌کێتیی نیه ، چونکه ئه‌وجۆره لێدوانانه ،
ده‌بێته هۆی له‌که‌دارکردنی ناووناوبانگ ومێژووی جوان وپڕله‌سه‌روه‌ری
یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و خزمه‌ت به‌ناحه‌زونه‌یارانــی !
کۆمیته‌ی "2)ی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان / به‌ریتانیا
18/01/2014