به‌به‌شداری ونوینهرایهتی وڵاتان ، کۆمیته‌ی 2ی به‌ریتانیا ، لیژنه‌ی نوینه‌رانی ئه‌ڵمانیاو سویسرا‌و ئه‌نجومه‌نی ڕیکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه ، له ئه‌ڵمانیا کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان سازکرد.
سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که به‌ساتێک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ‌کرد.دواتر له لایه‌ن لیژنه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌ڵمانیا وه به خێرهاتنی ئامادەبوان کرا و ئامانجه‌کانی کۆبونه‌وه‌که خرایه ڕوو که بریتیبوون له
لەنزیکەوە یەکتر ناسین و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕاکان به ئامانجی:-
١-داڕشتنی به‌رنامه و میکانیزمی گونجاو بۆ کاری ده‌سته‌جه‌معی وچڕکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کان بۆ سه‌رخستن.فراوانکردنی هه‌وڵه‌کان له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپا و تاوتوێکردنی.
٢- هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کانی ڕێکخستن و ڕێکخستنەوەی ئه‌ندامان و کادیرانی ده‌ره‌وه دوور له ده‌سته‌گه‌ری و پاوانخوازی و ناوچه‌گه‌رێتی.
٣-میکانیزمی گونجاو بۆ وه‌گه‌ڕخستنی کاردانه‌وه‌کان و ئه‌و پاڵپشتیه فراوانه‌ی که له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان له‌م جوڵه‌یه کراوه و چۆنێتی ئاڕاسته‌کردنیان به ئامانجی سه‌رخستنی پرۆژه‌ی ڕێکخستنه‌وه‌ی ناوماڵی "ی.ن.ك).
٤-به‌دواداچونی دۆخی هه‌نوکه‌یی "ی.ن.ک"له سه‌روبه‌ندی ئاماده‌کاریه‌کانی کۆنگره و گرفته‌کان و چاوه‌ڕوانیه‌کان خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ دۆخی سیاسی ئێستای کوردستان.
٥- ڕوانگه‌ی پێکهینانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێم و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رکه‌وته و کاردانه‌وه‌کان له‌سه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایش و بژێوی خه‌ڵک و ئه‌گه‌ری گرژبونی دۆخه‌کان هاوته‌ریب به دواکه‌وتنی کاره‌کانی په‌رله‌مان کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت.ئه‌وانه و چه‌ند خاڵێکی گرنگی تر تایبه‌ت به بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچه‌که و گۆڕانکاریه چاوه‌ڕوانکراوه‌کان گفتوگۆی چڕ‌وپڕیان له‌باره‌وه ئه‌نجامدرا و ئاماده‌بوان له‌سه‌ر کارکردنی لیبڕاوانه بۆ.فراوانکردنی په‌یوه‌ندیه‌کان بۆ یه‌کخستنی هه‌وڵه‌کان لە :-
١-ئۆرگانێکی به‌رفراوان له‌سه‌رئاستی ئه‌وروپا، وه‌ک مینبه‌ر و ماڵێك بۆئهکتیڤکردنی گشت کادرە ناڕازی و پەراوێزخراوەکان لە دەرەوەی ووڵات.
٢-ئاماده‌کاری بۆ به شداریکردنێکی به‌رچاو له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌کو ئه‌رکێکی نیشیمانی و حیزبی.
٣-ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و پلانه هه‌رێمی و ناوخۆییه‌ی که وه‌ک به شیک له بانگه شه ی هه ڵبژاردن بۆ له کادارکردنی ی.ن.ك.
٤-پشتگیری کردنی به‌رنامه‌ی لیستی سه‌وز له که‌رکوك و ناوچه دابڕێنراوه‌کان و یه‌کخستنی گشت تواناکان به ئامانجی کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانیه‌کی به‌رفراوان له لیستی کاندیده‌کانی ی.ن.ك.
به هیوای سه رکه وتنی یه کخستنه وه ی ناو ماڵی یه کێتی نیشتمانی کوردستان.
16/01/2014