{imageshow sl=21 sc=3 /}ئه‌مرۆ19ی كانوونی دووه‌م به‌هرۆزمحه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی له مه‌راسیمێكدا به‌ردی بناغه‌ی به‌نداوی چه‌ق چه‌ق دووی له نزیك شاری سلێمانی دانا‌و له وته‌یه‌كدا ئاماری پرۆژه ستراتیژییه‌كانی ساڵی رابردووی خسته‌روو.
پارێزگار له وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و به‌ڵێنانه كرد كه ساڵی رابردوو دابوویان له‌باره‌ی جی به‌جی كردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی له‌سلێمانی و وتی: "خۆشبه‌ختانه توانیمان به‌شێكی زۆری ئه‌و به‌ڵێنانه جی به‌جی بكه‌ین و چه‌ندین پرۆژه‌ی سترایتژی بخه‌ینه بواری جی به‌جی كردنه‌وه كه به‌ته‌واو بونیان سلێمانی ده‌به‌نه قۆناغێكی نوێوه"
له به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند: "له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا توانیومانه به‌شێكی زۆری پێویستیه بنه‌ره‌تییه‌كان و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان پڕ بكه‌ینه‌وه و هه‌نگاو بۆ جی به‌جی كردنی پرۆژه‌ی جوانكاری و ستراتیژی هه‌ڵبنێن، هه‌رچه‌نده هێشتا كه‌موكوڕی ماوه، به‌ڵام من موژده‌ی ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نم له چه‌ند ساڵی داهاتوودا و دوای ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆژه ستراتیژیانه سلێمانی ته‌واو سیمای شارێكی هاوچه‌رخ وه‌رده‌گرێت و ده‌چێته ریزی شاره مۆدێرنه‌كانی دنیاوه"
پارێزگار وێرای خستنه‌رووی پرۆژه ستراتیژییه‌كان، ئاماژه‌ی بۆ ژماره‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ش كرد كه ساڵانی رابردوو له سلێمانیدا جی به‌جإ كراون و له‌و رووه‌شه‌وه وتی: له‌ساڵی 2013دا له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگا و وه‌زاره‌ته‌كان له‌سه‌رجه‌م كه‌رته‌كاندا كار له‌سه‌ر 1507 پرۆژه كراوه له‌و ژماره‌یه 1099 پرۆژه به به‌های زیاتر له یه‌ك تریلیون و 321 ملیارد دینار ئیحاله كراوه یان راسته‌خۆ جی به‌جی كراوه كه ده‌كاته 81% كۆی پرۆژه و پاره‌ی ته‌رخانكراو
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كۆی هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌ماوه‌ی 2010-2013 جی به‌جی كراوه، 3013 پرۆژه‌یه، كه به گوژمه‌ی نزیكه‌ی دوو تریلیون نیو، دینار جی به‌جی كراون.
پارێزگار له‌باره‌ی بونیاد نانی به‌نداوی چه‌ق چه‌ق دووه‌وه رایگه‌یاند یه‌كێكه له پرۆژه گرنگه‌كان بۆ سلێمانی له‌رووی: ژینگه‌ی و گه‌شتیاری و كشتوكاڵ و ئاودێرییه‌وه خزمه‌تێكی به‌رچاو به شاری سلێمانی ده‌كات.
هاوكات پارێزگار موژده‌ی بونیادنانی به‌نداوێكی تری راگه‌یاند له ناوچه‌ی خێوه‌ته له شارباژێر و له‌و رووه‌شه‌وه وتی: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌نداوی خێوه‌ته‌ش ده‌چێته بواری جێ به‌جإ كردنه‌وه كه یه‌كێكه له به‌نداوه ستراتیژییه‌كان و توانای گلدانه‌وه‌ی 145 مه‌تر سی جا ئاوی هه‌یه و له‌رێگه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌شه‌وه ئاو بۆ شاری سلێمانی و پاركی هه‌واری شار كه گه‌وره‌ترین پاركی ده‌ستكردنی عیراقه دابین ده‌كرێت.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی وته‌كه‌ی به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانییه
ده‌ق:
به‌ناوی خودای گه‌وره. . .
ئاماده‌بووانی به‌رێز ئه‌م كاته‌تان باش
سه‌ره‌تا، به گه‌رمی پیرۆزبایی له هاووڵاتیان و گه‌شتیارانی شاری سلێمانی و دۆڵه‌رووت ده‌كه‌م، به‌بۆنه‌ی دانانی به‌ردی بناغه‌ی، پرۆژه‌ی به‌نداوی چه‌ق چه‌ق دوو، له‌سه‌ر چه‌می دۆڵه‌رووت. . .
ئه‌م پرۆژه‌یه، یه‌كێكه له پرۆژه گرنگه‌كان بۆ سلێمانی له‌رووی: ژینگه‌ی و گه‌شتیاری و كشتوكاڵ و ئاودێرییه‌وه خزمه‌تێكی به‌رچاو به شاری سلێمانی ده‌كات.
پرۆژه‌كه له‌رووی ژینگه‌یه‌وه: ده‌بێته هۆی خۆشكردنی ئاوهه‌وای سلێمانی، به تایبه‌ت له وه‌رزی گه‌رمادا، هاوكات سود له ئاوه‌كه‌ی وه‌رده‌گیرێت، بۆ ئاودانی باخچه‌و پاركه‌كانی سلێمانی و زیادكردنی رێژه‌ی سه‌وزایی.
هه‌روه‌ك به‌هۆی ئه‌م پرۆژه گرنگه‌وه، ناوچه‌ی گه‌شتیاری سه‌رچنار، زیاتر گه‌شه‌ده‌كات و ده‌توانرێت گرفتی كه‌م ئاوی ئه‌و ناوچه‌یه له وه‌رزی هاویندا چاره‌سه‌ر بكات.
پرۆژه‌ی به‌نداوی چه‌ق چه‌ق دوو، له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌ی T. N. Aدیزاین كراوه، ئه‌م به‌نداوه به‌به‌رزی 33مه‌تر بونیاد ده‌نرێت و توانای گلدانه‌وه‌ی 3 ملیون مه‌تر سی جا (مكعب) ئاوی هه‌یه
پرۆژه‌كه به هاوبه‌شی له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی خۆماڵی و كۆمپانیایه‌كی ده‌ره‌وه به‌بڕی زیاتر له 15 ملیارد دینار له‌ماوه‌ی 900 رۆژدا بونیاد ده‌نرێت.
هه‌ر په‌یوه‌ست به دروستكردنی به‌نداو ده‌مه‌وێت لێره‌دا مژده‌یه‌كی تر رابگه‌یه‌نم. . .
ئه‌ویش دروستكردنی به‌نداوی خێوه‌ته‌یه له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی، كه یه‌كێكه له به‌نداوه ستراتیژییه‌كان و توانای گلدانه‌وه‌ی 145 مه‌تر سی جا (مكعب) ئاوی هه‌یه و له‌رێگه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌شه‌وه ئاو بۆ شاری سلێمانی و پاركی هه‌واری شار كه گه‌وره‌ترین پاركی ده‌ستكردنی عیراقه دابین ده‌كرێت.
به‌رێزان
ئێمه ساڵی رابردوو، به‌ڵێنی جی به‌جی كردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژیمان راگه‌یاند، خۆشبه‌ختانه توانیمان به‌شێكی زۆری ئه‌و به‌ڵێنانه جی به‌جی بكه‌ین و چه‌ندین پرۆژه‌ی سترایتژی بخه‌ینه بواری جی به‌جی كردنه‌وه كه به‌ته‌واو بونیان سلێمانی ده‌به‌نه قۆناغێكی نوێ وه.
له‌وانه:
یه‌كه‌م:جی به‌جی كردنی قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی ستراتیژی رێگه‌ی سه‌د مه‌تری، كه پرۆژه‌كه به به‌های 469 ملیارد دینار ئه‌نجام ده‌درێت.
دووه‌م: پرۆژه‌ی ریسایكلینی خۆڵ و خاشاكی سلێمانی كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای لافارجی فه‌ره‌نسی و به گرێبه‌ستێكی گونجاو خراوه‌ته بواری جی به‌جی كردنه‌وه و ئه‌و پرۆژه‌یه یه‌كێكه له پرۆژه گرنگه‌كان و له سه‌رتاسه‌ری عیراقدا ته‌نیا له سلێمانی ئه‌و جۆره پرۆژه‌یه جی به‌جی كراوه
سێیه‌م: پرۆژه‌ی ماسته‌رپلانی هاتووچۆی سلێمانی خرایه‌بواری جی به‌جی كردنه‌وه بۆ رێكخستنه‌وه‌و ئیداره‌دانی هاتوچۆی سلێمانی و پرۆژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كۆمپانیای دكتۆر برنه‌ری ئه‌ڵمانیاوه له جی به‌جی كردندایه دیسان ئه‌و جۆره پرۆژه‌یه له عیراقدا ده‌گمه‌نه.
چواره‌م: له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێناندا به‌ردی بناغه‌ی نزیكه‌ی 10 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون دانراو، زه‌ویشمان بۆ 100 هه‌زار یه‌كه‌ی تر ئاماده كردووه.
پێنجه‌م: دیزاینی ناوچه‌ی پیشه‌سازی عه‌ربه‌ت ئه‌سپارده‌ی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تمه‌ند كراوه پرۆژه‌كه بونیادنانی شارێكی پیشه‌سازییه له‌سه‌ر رووبه‌ری (3000) دۆنم زه‌وی و ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانه‌وه ده‌كرێته كارگه‌ی پیشه‌سازی قورسی وه‌ك (پیشه‌سازی دروست كردنی ئوتومبیل، پیشه‌سازی ئاسن. . .
شه‌شه‌م: له بواری كه‌رتی وه‌به‌رهێناندا ساڵی رابردوو توانیمان هه‌نگاوی زۆر بچینه پێشه‌وه‌و به به‌های چه‌ندین ملیارد دۆلار پرۆژه بهێنینه پارێزگای سلێمانی، به تایبه‌ت له بواری گه‌شتیاری و پیشه‌سازیدا، له‌وانه: دانانی به‌ردی بناغه‌ی هۆتێله‌كانی شیراتۆن و هیلتۆن و حیات ریجنسی و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تری گه‌شتیاری گه‌وره له ناوچه گه‌شتیاره‌ییه‌كان و پیدانی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی چه‌ندین كارگه‌ی گه‌وره له ناوچه‌ی پیشه‌سازی عه‌ربه‌ت.
هه‌وكات به پێی ئه‌و پلانه‌ی داماننابوو كاركردنمان له‌سه‌ر چه‌ندین پرۆژه‌ی ستراتیژی تر له ساڵی رابردوودا به‌رده‌وام بوو، هه‌نگاوی باشیش چووینه‌ته پێش نزیك بووینه‌ته‌وه له جی به‌جی كردنیان له‌وانه:
یه‌كه‌م: دیزاینكردنی پرۆژه‌ی شاری 2020 سلێمانی كه یه‌كێكه له پرۆژه گرنگه‌كان بۆ داهاتووی سلێمانی پرۆژه‌كه ئێستا له قۆناغی اعلاندایه و به‌م نزیكانه ئه‌سپارده ده‌كرێت.
دووه‌م: پرۆژه‌ی شاری رۆشنبیری سلێمانی، كه پرۆژه‌كه بۆ شاری سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی رۆشنبیری گرنگی تایبه‌تی هه‌یه‌و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا دیزاینی ماسته‌رپلانه‌كه‌ی ئه‌سپارده‌ی كۆمپانیایه‌كی بیانی ده‌كرێت.
سێیه‌م/ته‌واوكردنی كاری دیزاینی چاره‌سه‌ركردن و پاڵاوتنی ئاوی ئاوه‌ڕۆی سلێمانی و دابین كردنی سه‌رچاوه‌ی ئاوی زیاتری خواردنه‌وه و چاك كردنی تۆڕه‌كانی ئاوی سلێمانی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه بۆ په‌سه‌ندكردنی.
چواره‌م: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی یه‌كتر بڕی كارێزه‌وشك- شێخ ئه‌حمه‌دی هندی داده‌نین.
پێنجه‌م: دروست كردنی شۆسته و ئاوه‌ڕۆ بۆ شه‌قامی سه‌ره‌كی سلێمانی تاسلوجه بۆ ڕێكخستنه‌وه و جوانكردن و فراوان كردنی شه‌قامه‌كه خرایه بواری جی به جی كردنه‌وه دیزاینی شه‌قامه‌كه‌ش وه‌ك شه‌قامێكی بازرگانی خراوه‌ته بواری جی به‌جی كردنه‌وه.
شه‌شه‌م: پڕۆژه‌ی پۆست كۆدی سلێمانی كه له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی پۆسته‌وگه‌یاندن خرایه بواری جی به جی كردن و‌ئێستا له ته‌واوكردن دایه
حه‌وته‌م/ ده‌ست به‌كاربون له پڕۆژه‌ی (پاركی نێرگز) له شوێنی (به‌نزینخانه‌ی چاڵه‌كه) كه پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شت و گوزاری كه جگه له گه‌شت و گوزار ڕووبه‌رێكی سه‌وزایی باش له‌خۆ ده‌گرێت له‌گه‌ڵ دروست كردنی پاركێكی ئوتومبێل بۆ بینای دادگای سلێمانی كه‌ده‌كه‌وێته نزیك شوێنی ناوبراو كه له ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنان و له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه خرایه بواری جی به جی كردنه‌وه.
هه‌شته‌م/ به پێی پلانی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی وبازرگانی دروست كردنی چه‌ند سایلۆیه‌ك خراوه‌ته بواری جی به‌جإَ كردنه‌وه بۆ پارێزگای سلێمانی له‌وانه سایلۆی (قه‌زای رانیه، ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون، قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ) .
جگه‌له ته‌واوكردنی ئه‌و پرۆژانه، له پلانی ساڵی 2014دا چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگ له به‌رنامه‌دایه ته‌نیا له سه‌ر بودجه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كان نزیكه‌ی 560 پرۆژه دیاریكراوه.
له‌وانه: رێكخستنه‌وه‌و جوانكاری بۆ شه‌قامی سالمی سلێمانی، ئه‌نجامدانی پرۆژه‌یه‌كی جوانكاری و رێكخستنه‌وه بۆ به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی چه‌ندین پرۆژه‌ی تر. . .
به‌رێزان
له‌ساڵی 2013دا له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگا و وه‌زاره‌ته‌كان له‌سه‌رجه‌م كه‌رته‌كاندا كار له‌سه‌ر 1507 پرۆژه كراوه له‌و ژماره‌یه 1099 پرۆژه به به‌های زیاتر له یه‌ك تریلیون و 321 ملیارد دینار ئیحاله كراوه یان راسته‌خۆ جی به‌جی كراوه كه ده‌كاته 81% كۆی پرۆژه و پاره‌ی ته‌رخانكراو
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كۆی هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌ماوه‌ی 2010-2013 جی به‌جی كراوه، 3013 پرۆژه‌یه، كه به گوژمه‌ی نزیكه‌ی دوو تریلیون نیو، دینار جی به‌جی كراون.
ده‌توانم بڵێم ئێمه له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا توانیومانه به‌شێكی زۆری پێویستیه بنه‌ره‌تییه‌كان و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان پڕ بكه‌ینه‌وه و هه‌نگاو بۆ جی به‌جی كردنی پرۆژه‌ی جوانكاری و ستراتیژی هه‌ڵبنێن، هه‌رچه‌نده هێشتا كه‌موكوڕی ماوه، به‌ڵام من موژده‌ی ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نم له چه‌ند ساڵی داهاتوودا و دوای ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆژه ستراتیژیانه سلێمانی ته‌واو سیمای شارێكی هاوچه‌رخ وه‌رده‌گرێت و ده‌چێته ریزی شاره مۆدێرنه‌كانی دنیاوه. . .
لێرشه‌وه ده‌سخۆشی له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌و كارمه‌ندانی حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌كه‌م كه هاوكارمان بوون له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا و به هیمه‌تی هه‌موو لایه‌ك توانراوه ئه‌و ژماره زۆره‌ی پرۆژه جی به‌جی بكه‌ین. . .
هیوادارم كۆمپانیاكانی جی به‌جی كاری ئه‌م به‌نداوه‌ش بتوانن به باشی كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و پرۆژه‌كه له‌وای یاسای خۆیدا ته‌واو بكه‌ن و ده‌ستخۆشیان لی ده‌كه‌ین.