به‌پێی ڕاگه‌یاندنێک که ڕێکخراوی کوردستان فۆڕوم- به‌لجیکا بڵاوی کردۆته‌وه، بڕیاروایه مه‌سعود با‌رزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان‌و سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه 21-1-2014 به سه‌ردانێک بگاته باره‌گای سه‌ره‌کی پارله‌مانی ئه‌وروپا له شاری بروکسلی به‌لجیکا.
له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا داوای سازکردنی خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری کراوه له به‌رده‌م پارله‌مانی ئه‌وروپا به دژی ئاماده‌بوونی مه‌سعود با‌رزانی.
ئامانجی خۆپیشاندانه‌که پرۆتێستۆکردنی پێشێلکارییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم، هاوكات شه‌رمه‌زارکردنی کرده‌وه‌ی شوێنبزرکردن‌و تیرۆرکردنی چالاكانى سیاسی‌و ڕه‌خنه‌گرانه، هه‌وڵدان بۆ بێده‌نگکردنی هه‌قبێژانی کوردستان له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه، که له دژی چالاکوانانی سیاسی‌و جه‌ماوه‌ری، ڕۆژنامه‌نووسان‌و ئازادیخوازان، ئه‌نجامیانداوه.
ئێمه وه‌کو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان- کۆمیته‌ی هۆڵه‌ندا، به ئه‌رکی خۆمانی ئه‌زانین به‌شداری ئه‌م خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه بکه‌ین.بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بانگه‌وازی گشت هاوڕێیانمان، لایه‌نگران‌و دۆستانی حزب‌و سه‌رجه‌م کوردانی دانیشتووی هۆڵه‌نداو به‌لجیکاو ئه‌ڵمانياش ئه‌که‌ین په‌یوه‌ست بن به‌م خۆپیشاندانه‌وه، تا هه‌رچی فراوانتر‌و شکۆدارتر هه‌موو پێکه‌وه به یه‌ک ده‌نگ په‌روه‌نده‌ی ڕه‌ش‌و دژه ئازادی‌و سه‌رکوتگه‌رانه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم‌و پارتی دیموکراتی کوردستان، به پارله‌مانی ئه‌وروپاو ڕای گشتی جیهان بناسێنین.تا له‌م ڕێگایه‌وه پردێکی هاودڵی‌و یه‌کێتی تۆکمه‌تری کوردانی دانیشتووی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ده‌نگه ناڕازییه‌کانی کوردستان‌و به‌دژی پێشێلکاریه‌کانی پارتی‌و حکومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌میشه دروست بکه‌ین.
به ئومێدی دیدارتانین له برۆکسل، به‌رده‌م پارله‌مانی ئه‌وروپا
رۆژى خۆپيشاندان : سێ شه‌مه 21 – 01 – 2014
شوێنی خۆپیشاندانه‌كه:
به‌فه‌ره‌نسی place luxembourg 1050 bruxelles
به‌هۆڵه‌ندی Luxemburgplein, 1050 Brussel
كاتی خۆپیشاندانه‌كه: 17:00 – 19:00 ى پاشنيوه‌رۆ
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بەم ژماره‌یەی خوارەوە بکەن :
0031642360476
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان- کۆمیته‌ی هۆڵه‌ندا
19 – 01 – 2014