پوختەی كارو پڕۆژەكانی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی 2013

ساڵی 2013، لەپارێزگای سلێمانی جگەلە خستنەبواری جێ‌ بەجێ‌ كردنی 1099 پرۆژە، هاوكات كار لە سەر كۆمەڵێك پرۆژەی ستراتیژی گرنگ كراوەو بەشی زۆریان چوونەتە بواری جێ‌ بەجی كردنەوە.

 بودجەی تەرخان كراو بۆ پارێزگای سلێمانی لە ساڵی رابردوودا بریتی بووە لە "1,797,919,700,000 "دینار كە تەر خانكرابوو بۆ 1507 پرۆژە، لەو ژمارەیە 1099 پرۆژە ئیحالە كراوە یان راستەخۆ جێ‌ بەجێ‌ كراوە بە بەهای 1,321,753,515,272دینار كە دەكاتە نزیكەی 81%ی سەرجەم پرۆژەو پارەی تەرخانكراو، پرۆژەكانی تریش لە پرۆسەی ئامادەكردنی دەرخستەو تەندەریندان 

 جگە لەم بودجانە لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بڕی "357,059,050,000 "دینار تەرخان كراوە بۆ "231 "پڕۆژە كە كاری بانگەواز و پڕۆسەی تەندەرین و سپاردن و گرێ‌ بەستەكانی سەرجەمی هەر لە دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دەدرێت .

توانرا لەسەر وەفری بودجەی پڕۆژە احالە كراوەكانی ساڵی "2012 "جگەلە پڕۆژەكانی ناو پلانەكە "233 "پڕۆژەی تر بە بڕی "34,924,052,150 "دینار كاری بۆ بكرێت بخرێتە بواری جێ‌ بە جێ‌ كردنەوە كە بریتی بوە لە پڕۆژەی گرنگ و پێویست و لە ناكاوی سێكتەری "ئاو "بە پلەی یەكەم و كارەبا و ئاوەڕ‌و و ڕێگا و نۆژەنكردنەوەی بینای فەرمانگەكان و مزگەوتەكان كڕینی كەل و پەلی پێویست .

 ساڵی پار لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ساڵانەدا پلانی پارێزگا بۆ جێ‌ بە جێ‌ كردنی چەند پڕۆژەیەكی ستراتیجی ڕاگەیاندرا خۆش بەختانە زۆربەی ئەو پڕۆژانە خرانە بواری جێ‌ بە جێ‌ كردنەوە :

 

 

1- قۆناغی یەكەمی شەقامی "100"م بە درێژی "33 "كم كە لە بازگەی تاسلوجەوە دەست پێ‌ دەكات تا بازگەی عەربەت خرایە بواری جێ‌ بەجێ‌ كردنەوە پاش سپاردنی بە سێ‌ كۆمپانیای توركی "كۆر + ئیتنتاش + ئیلیتبا "بە بڕی "469,900,000,000 "دینار بە ماوەی "3 "ساڵ .

2- تەواوكردنی كاری دیزاینی پاڵاوتنی ئاوەڕۆی سلێمانی و دابین كردنی سەرچاوەی ئاوی زیاتری خواردنەوە و چاك كردنی تۆڕەكانی ئاوی سلێمانی كە بۆ ئەنجام دانی گرێ‌ بەستی جێ‌ بە جێ‌ كردنی ئەم پڕۆژەیە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كراوە بۆ پەسەند كردن و ڕەزامەندی .

3- پڕۆژەی ڕیسایكلینی خۆڵ و خاشاكی شاری سلێمانی كە سپێردراوە بە كۆمپانیای "لافارج "ی فەرەنسی خرایە بواری جێ‌ بە جێ‌ كردنەوە.

4- كاری بانگەواز ی جێ‌ بەجێ‌ كردنی پڕۆژەكان ئەنجام دراوە بۆ ئەو "20"ملیار دینارەی كە بۆ ژێرخانی پایتەختی ڕۆشنبیری تەرخان كرابو لەسەر بودجەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان كە بریتی بوە لە "12 "پڕۆژە "7 "پڕۆژە یان احالە كراون , "3 "پڕۆژەیان بانگەوازی بۆ كراوە ئێستا پڕۆسەی تەندەرین و احالە كردنە , "2 "پڕۆژەی لە قۆناغی كۆتایی دیزاین و دەرخستە ئامادە كردنە .سەبارەت بە دروست كردنی شاری ڕۆشنبیری سلێمانی توانرا كێشەی دابین كردنی زەوی چارەسەر بكرێ‌ بە تەرخان كردنی نزیكەی "4000 "دۆنم لە ماوەیەكی نزیكدا دیزاینی ماستەرپلانەكەی ئەسپاردەی كۆمپانیایەكی بیانی دەكرێت.

.

 

5- پڕۆژەی "ڕێكخستن و بەڕێوە بردنی ماستەر پلانی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی "خرایە بواری جێ‌ بەجێ‌ كردنەوە پاش سپاردنی بە كۆمپانیای "د.بەرنار"ی ئەڵمانی بە بڕی "1,759,000,000 "دینار لەسەر بودجەی سزاكانی هاتوچۆ ئەم پڕۆژەیە كار بۆ ڕێكخستنەوەی سەرجەم كاری هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی و چارەسەر كردنی گرفتی هاتوو چۆ , دانانی كامێرای چاودێری و سیستەمی "ناڤیگەیشن"و هێماكانی هاتوو چۆ لە ناو شارو ڕێگا سەرەكی یەكانی كە قەزاو ناحیەكان دەبەستێتەوە بە ناو شاری سلێمانی .

6- پڕۆژەی پۆست كۆد كە لەسەر بودجەی وەزارەتی پۆستەوگەیاندن خرایە بواری جێ‌ بە جێ‌ كردن وئێستا لە تەواوكردن دایە ئەم پڕۆژەیە بەگوێرەی ستاندەری جیهانی بۆ گەیاندنی پۆستە بۆسەرجەم هاوڵاتیانی شاری سلێمانی كاری بۆ كراوە بە هەمە ئاهەنگی سەرۆكایەتی شارەوانی سلیمانی بە جۆرێك كە لەگەڵ ماستەر پلاندا یەك بگرێتەوە .

7- پڕۆژەی چارەسەری ئاوی قورس و پاڵاوتنی ئاوی دوكان لەسەر بودجەی شارەوانی گەشت و گوزار خرایە بواری جێ‌ بە جێ‌ كردنەوە ئەم پڕۆژەیە گرنگی لەوەدایە كە كاریگەریەكی ڕاستەوخۆی دەبێت بۆ سەر ئاوی خواردنەوە كە یەكێكە لەهەرە پڕۆژە گرنگەكان بۆ شاری سلێمانی لە ڕوی تەندروستی و ژینگەو گەشت و گوزارەوە هەروەها پاكردنەوەی ئاوی خواردنەوەی شاری سلیمانی.

8- تەواوكردنی كاری دیزاینی خزمەتگوزاری "كۆمپلیمێنتەری "ناوچەی پیشەسازی عەربەت كە "3000"دۆنم دابین كراوە بەشێكی زۆری لە ڕێگەی وەبەرهێنەرەكانەوە دەكرێتە كارگەی پیشەسازی گەورە و جۆراو جۆر وەك "پیشەسازی دروست كردنی ئوتومبیل , پیشەسازی ئاسن ...).

9- تەواوكردنی ماستەر پلانی سلێمانی "2020 "كە "20,000"دۆنم زەوی دابین كراوە لە ڕۆژ هەڵاتی سلێمانی , كاری خزمەتگوزاریەكانی لەسەر بودجەی پارێزگای سلێمانی جێ‌ بەجێ‌ دەكرێت بەمەش زۆربەی پێشانگا و مەخزەن و شوێنی پیشەسازی بچوك و شوێنی پیشەوەرەكان كە پەرش و بڵاون لە ناو شاری سلێمانی دەخرێنە ئەو ناوچەیە و ڕێكدەخرێتەوە .

10- لە بواری كەرتی وەبەرهێناندا ساڵی رابردوو هەوڵەكان هەنگاوی زۆر چوونە پێشەوەو بە بەهای چەندین ملیارد دۆلار پرۆژە هێنرایە پارێزگای سلێمانی، بە تایبەت لە بواری گەشتیاری و پیشەسازیدا، لەوانە: دانانی بەردی بناغەی هۆتێلەكانی شیراتۆن و هیلتۆن و حیات ریجنسی و چەند پرۆژەیەكی تری گەشتیاری گەورە لە ناوچە گەشتیارەییەكان و پیدانی مۆڵەتی دامەزراندنی چەندین كارگەی گەورە لە ناوچەی پیشەسازی عەربەت.

11- دەست بەكاربون لە پڕۆژەی "پاركی نێرگز "لە شوێنی "بەنزینخانەی چاڵەكە "كە پڕۆژەیەكی گەشت و گوزاری كە جگە لە گەشت و گوزار ڕووبەرێكی سەوزایی باش لەخۆ دەگرێت لەگەڵ دروست كردنی پاركێكی ئوتومبێل بۆ بینای دادگای سلێمانی كەدەكەوێتە نزیك شوێنی ناوبراو كە لە ڕێگەی وەبەرهێنان و لەلایەن كەرتی تایبەتەوە خرایە بواری جێ‌ بە جێ‌ كردنەوە

12- لەماوەیەكی نزیكدا بەردی بناغەی پرۆژەی یەكتر بڕی كارێزەوشك- شێخ ئەحمەدی هندی دادەنرێت .

.

13- دروست كردنی شۆستە و ئاوەڕۆ بۆ شەقامی سەرەكی سلێمانی تاسلوجە بۆ ڕێكخستنەوە و جوانكردن و فراوان كردنی شەقامەكە خرایە بواری جێ‌ بە جێ‌ كردنەوە دیزاینی شەقامەكەش وەك شەقامێكی بازرگانی خراوەتە بواری جێ‌ بەجێ‌ كردنەوە.

14- كاری تەواوكردن و جێ‌ بەجێ‌ كردنی پڕۆژە خزمەتگوزاریەكانی ناو پاركی هەواری شار لە شەقام و شۆستە و سیاج بۆ پاركەكە و سەوزكردن و دروست كردنی دەریاچەیەك بە زیاتر لە بڕی "22,000,000,000"دینار خرایە بواری جێ‌ بە جێ‌ كردنەوە .

15- لەچوارچێوەی بەرنامەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو دەستەی وەبەرهێناندا بەردی بناغەی نزیكەی 10 هەزار یەكەی نیشتەجێ بوون دانراو ، زەویشمان بۆ 100 هەزار یەكەی تر ئامادە كردووە.كە یەكەی نیشتەجێ‌ بونە بۆ خەڵكی كەم دەرامەت و فەرمانبەران .

16/ بە پێی پلانی وەزارەتی پیشەسازی وبازرگانی دروست كردنی چەند سایلۆیەك خراوەتە بواری جێ‌ بەجێ‌َ كردنەوە بۆ پارێزگای سلێمانی لەوانە سایلۆی "قەزای رانیە, ناحیەی پیرەمەگرون , قەزای چەمچەماڵ).

17- هەڵمەتی دروست كردنی بەنداو لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستی پێكرد پاش تەواو كردنی چەندین پڕۆژەی دراسە كردن و لێكۆڵینەوە و دیزاین كردنی دروست كردنی بەنداو وە ك بەنداوی "دێوانە , چەق چەق , خێوەتە , ...."لە سەر بودجەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو .

 18- ئامادەكاری كراوە بۆ دروست كردنی "100 "خوێندنگا لە چوار چێوەی هەڵمەتی دروست كردنی خوێندنگاكان بۆ چارەسەری كێشەی كەمی خوێندنگاكان .

19- لە بواری تەندروستی دا لەسەر بودجەی وەزارەتی تەندروستی كە لە پارێزگاوە كاری بۆ كراوە ئەم پڕۆژانە خراونەتە بواری جێ‌ بەجێ‌ كردنەوە : 

 دیزاین و دروست كردنی نەخۆشخانەی "200 "قەرەوێڵەیی مناڵان و مناڵبون لە سلێمانی بە بڕی "31,000,000,000 "دینار - دیزاین و دروست كردنی نەخۆشخانەی "200 "قەرەوێڵەیی ڕۆماتیزم و چارەسەری سروشتی لە سلێمانی بە بڕی "31,500,000,000 "دینار - دروست كردنی نەخۆشخانەی "120 "قەرەوێڵەیی لە سلێمانی بە بڕی "46,827,000,000 "دینار - دیزاین و دروست كردنی نەخۆشخانەی "50 "قەرەوێڵەیی لە چەمچەماڵ بە بڕی "7,800,000,000 "دینار - دابین كردنی ئامێر و كەل و پەلی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی "100 "قەرەوێڵەیی چاندنی بەشەكانی لەش لە سلێمانی بە بڕی "37,000,000,000 "دینار - دابین كردنی ئامێر و كەل و پەلی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی "120 "قەرەوێڵەیی شێرپەنجە لە سلێمانی بە بڕی "46,827,000,000 "دینار .

20- پڕۆژەی ئاوی "دوكان - خەلەكان "خراوەتە بواری جێ‌ بە جێ‌ كردنەوە لە سەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پاش سپاردنی بە كۆمپانیای "السبرە "بە بڕی زیاتر لە "13,513,000,000 "دینار.

* پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان بۆ یەكە نیشتە جێ‌ بوەكانی ناوچەی قولەرەیسی كە سپێردراوە بە كۆمپانیای "قەڵا و نەبەز "بە زیاتر لە "22,700,000,000 "دینار خراوەتە بواری جێ‌ بە جێ‌ كردنەوە و ڕێژەیەكی باشی تەواوكراوە .

* گەیاندنی ئاوی سەرەكی بۆ ناوچەی قولەرەیسی و ڕاپەڕین لە سلێمانی لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بە بڕی "9,467,000,000 "دینار .

* جێ‌ بە جێ‌ كردنی پڕۆژەی فراوان كردنی ڕێگای دەباشان ئەزمڕ و ڕووناك كردنەوەی ڕێگاكە بە بڕی "7,260,000,000 "دینار و فراوان كردنی شەقامی جەواهیری و ڕێكخستنەوەی شەقامەكانی شوێنە گەشتیاریەكانی سەرچنار و نزیك تاڤگە بە بڕی زیاتر لە "600,000,000 "دینار .

 

بە دوو ساید كردنی سەرجەم ڕێگاكانی نێوان سلێمانی و قەزا و ناحیەكان .* 

ئەو پڕۆژانەی لەسەر بودجە گەشەپێدانی هەرێمەكان و پارێزگای سلێمانی كراون بۆ ساڵی / 2013

توانرا لەسەر وەفری بودجەكانی پڕۆژە احالە كراوەكانی ساڵی "2013 "جگەلە پڕۆژەكانی ناو پلانەكە "163 "پڕۆژە بە بڕی "30,357,220,000 "دینار كاری بۆ بكرێت بخرێتە بواری جێ‌ بە جێ‌ كردنەوە كە بریتی بوە لە پڕۆژەی گرنگ و پێویست و لە ناكاوی سێكتەری "ئاو "بە پلەی یەكەم و كارەبا و ئاوەڕ‌و و ڕێگا و نۆژەنكردنەوەی بینای فەرمانگەكان و مزگەوتەكان كڕینی كەل و پەلی پێویست .

* پڕۆژەی دروست كردنی یەكتر بڕی شەقامی "دابان - هەندرێن "كە سپێردراوە بە كۆمپانیای "بروسك + گۆنای سیۆل "بە بڕی زیاتر لە "19,350,000,000 "دینار خراوەتە بواری جێ‌ بە جێ‌ كردنەوە .

 * جێ‌ بە جێ‌ كردنی پڕۆژە خزمەتگوزاریەكانی ئاو , ئاوەڕۆ , قیرتاو كردنی شەقام و دروست كردنی شۆستە "كۆمپلیمێنتەری "بۆ چەندین گەڕەكی تازەی لە سنوری شارەوانی سلێمانی بە بڕی زیاتر لە "15,200,000,000 "دینار , لە سەرجەم شارەوانیەكانی تری قەزا و ناحیەكانی پارێزگای سلێمانی بە بڕی زیاترلە "100,855,000,000"دینار .

* دروست كردنی چەندین باخچە و پارك لە سەرجەم سنوری پارێزگای سلێمانی بە بڕی زیاترلە "10,000,000,000"دینار.

 جێ‌ بەجێ‌ كردنی پڕۆژەكانی سێكتەری ئاو بە بڕی زیاتر لە "20,550,000,000 "دینار .*

* جێ‌ بەجێ‌ كردنی پڕۆژەكانی سێكتەری تەندروستی بە بڕی زیاتر لە "10,510,000,000 "دینار .

* جێ‌ بەجێ‌ كردنی پڕۆژەكانی سێكتەری ڕێگاو بان بە بڕی زیاتر لە "24,100,000,000 "دینار .

* جێ‌ بەجێ‌ كردنی پڕۆژەكانی سێكتەری پەروەردە بە بڕی زیاتر لە "22,710,000,000 "دینار .

* جێ‌ بەجێ‌ كردنی پڕۆژەكانی سێكتەری ڕۆشنیری و هونەر و وەرزش و لاوان بە بڕی زیاتر لە "12,000,000,000 "دینار .

* جێ‌ بەجێ‌ كردنی پڕۆژەكانی سێكتەری شوێنەوار بە بڕی زیاتر لە "10,000,000,000 "دینار .

* جێ‌ بەجێ‌ كردنی پڕۆژەكانی سێكتەری كەشناسی و بومەلەرزە و ژینگە بە بڕی زیاتر لە "2,800,000,000 "دینار .

* جێ‌ بەجێ‌ كردنی پڕۆژەكانی سێكتەری كشتوكاڵ و ئاودێری و ڤێتەرنەری بە بڕی زیاتر لە "16,000,000,000 "دینار .

* جێ‌ بەجێ‌ كردنی پڕۆژەكانی سێكتەری ناوخۆ بە بڕی زیاتر لە "11,750,000,000 "دینار كە پڕۆژەكانی دروست كردنی "بینای پۆلیس و پۆلیسی دارستان و پۆلیسی هاتوچۆ و بنكەكانی ئاگر كوژانەوە و بینای قایمقامیەت و بەڕێوەبەری ناحیەكان "لە خۆ دەگرێت .

* جێ‌ بەجێ‌ كردنی پڕۆژەكانی سێكتەری كارەبا بە بڕی زیاتر لە "7,500,000,000 "دینار جگە لە پڕۆژەكانی بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی كارەبا و داهاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی .

* جێ‌ بەجێ‌ كردنی پڕۆژەكانی سێكتەری گواستنەوە و گەیاندن و فڕۆكە خانەی نێو دەوڵەتی سلێمانی و گەشتوگوزار و و داد ئاوەدانكردنەوە و شەهیدان و ئەنفال كراوان و گەشە پێدانی كۆمەڵایەتی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی شارستانی و ئەوقاف و كاروباری ئاینی بە بڕی زیاتر لە "16,000,000,000 "دینار جگە لە بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتەكانیان 

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە