بابه‌ت / په‌یامــی ناڕه‌زایه‌تی
به‌ڕێزان ، وه‌ک بۆخۆتان ده‌زانن یه‌کێتیی نیشتیمانی له‌دوای شکسـتی له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان ودابه‌زینی ئاپۆره‌ی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی وچووک بوونه‌وه‌ی قه‌باره‌که‌ی بۆ هێزی سێهه‌م ، هه‌مووانی تووشی شۆک کرد ! ئیدی وه‌ک به‌رئه‌نجامێک بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن وشه‌نوکه‌وکردنی هۆکاره‌کانی ، وایکرد له "10/تشرینی یه‌که‌م/2013)که پلینۆم ببه‌ستێ وگرنگترین بڕیارکه تێیدا درا ، ئه‌وه‌بوو؛ که‌ده‌بێت له31 ئه‌م مانگه کۆنگره‌ی چواره‌م ببه‌سترێ و کۆنگره ، وه‌ک گه‌وره‌ترین وباڵاترین ده‌سه‌ڵاتی ڕێکخراوه‌یی وحزبی که‌ده‌توانێ وله‌ده‌سه‌ڵاتیداهه‌یه ، ئاڵووگۆڕ به‌سه‌رهه‌مووشته‌کاندا بێنێ؛ ده‌ستکاری هه‌ره‌می ڕێکخراوه‌یی و به‌رنامه‌وپێڕه‌وی نێوخۆ بکات و ئاڵووگۆڕبه‌سه‌رسیاسه‌ت وستراتیجدا بێنێ و سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رکردایه‌تیه‌کی نوێ بکات و کێشه‌وقه‌یرانی هه‌ره گه‌وره‌و هه‌نووکه‌یی یه‌کێتی که‌بریتیه له بۆشایی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ، چاره‌سه‌ربکات ..! به‌ڵام وا له‌واده‌ی به‌ستنی کۆنگره نزیک ده‌بینه‌وه ، که‌چی بێ خه‌می له‌ته‌دابیروڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رک وپێشهاته‌کانی کۆنگره ده‌بینین و لێدوانی هه‌ندێک له‌به‌رپرسه‌کانیش له‌وباره‌یه‌وه ، که‌پێیان وایه کۆنگره له‌کاتی خۆیدا نابه‌سترێ ودواده‌که‌وێت ، هه‌موو ئاماژه‌ن پێمان ده‌ڵێن ؛ که هه‌وڵێکی چڕوپڕوبه‌رنامه‌بۆداڕێژراو له لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی ومه‌کته‌بی سیاسی له‌ئارادایه ، که‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی وبنه‌ماڵه‌ییان به‌چه‌ند به‌هانه‌یه‌کی بێ بنه‌ما ودوور له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کێتی وجه‌ماوه‌ره‌که‌ی ، ده‌یانه‌وێت به‌ستنی کۆنگره دوابخه‌ن ودواتریش که‌بۆیان لوا‌و ، که‌ی زانیان له‌سه‌ریان ساماڵه وله‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیان دێته‌وه ، ئه‌وسا بریاری لــێ بده‌ن !؟ به‌ڵام ئێمه وه‌ک کۆمیته‌ی ڕێکخستنی "2)ی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له‌وڵاتی به‌ریتانیا ، به‌توندی دژی هه‌رجۆره دواخستن وهه‌وڵێکی له‌وجۆره‌ین که‌ده‌بێته هۆی دروستکردنی قه‌یران و خه‌ته‌ری گه‌وره‌تر له‌سه‌ر یه‌کێتی وبێ ئومێدکردنی جه‌ماوه‌روڕیکخستنه‌کانی له‌چاکسازی وهه‌ستانه‌وه‌ی یه‌کێتی که‌له‌سه‌ر ئه‌وکۆنگره‌یه بنیاتیان ناوه ...! ئێمه ئه‌وه به‌پێشیلکاری به‌رنامه‌وپێڕه‌وی نێوخۆ‌و ، شکاندنی بریاری پلینۆم وسه‌رپێچی یاـساو یاریکردن به‌پیرۆزیه‌کانی یه‌کێتی ده‌زانین . بۆیه له‌دژی دواخستنی ئاماده‌ین ، هه‌مووهه‌ڵوێستێک بنوێنین وته‌نانه‌ت ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنالیستیشی لێ ئاگاداربکه‌ین که‌یه‌کێتی تێیدا ئه‌ندام وسکرتێره‌که‌شی یه‌کێک له‌جیگره‌کانی سه‌رۆکی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه ! بۆیه با هه‌موومان بۆیه‌کێتیی بین ویه‌کێتیش بکه‌ینه ماڵه گه‌وره بۆهه‌مووان و هه‌موو ده‌ست به‌په‌یڤه‌کانی مامی خۆشه‌ویستمانه‌وه بگرین وپابه‌ندبین پێوه‌ی که‌ده‌ڵێت ؛ سه‌روه‌ریمان ، مانه‌وه‌مان ، گه‌شه‌کردنمان ؛ به‌نده به‌یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان !
کۆمیته‌ی ڕێکخستنی "2"ی یه‌کێتیی له‌به‌ریتانیا