سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كلتور و فه‌رهه‌نگی ئیتاڵیا ئاماده‌ی نیشانده‌دات بۆ هاوكاری كردنی شاری سلێمانی پایته‌ختی رۆشنبیری كوردستان له رووی كلتوری و رۆشنبیرییه‌وه‌و بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتاڵیاش ئاماده‌ی وڵاته‌كه‌ی نیشان ده‌دات بۆ هاوكاری كردنی سلێمانی له رووی پێگه‌یاندنی كادر‌و كارگێرییه‌وه.
له چوارچێوه‌ی دیداره‌كانیاندا له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه باڵاكانی ئیتاڵیا، وه‌فدی پارێزگای سلێمانی به سه‌رۆكایه‌تی به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كلتور و فه‌رهه‌نگی په‌رله‌مانی ئیتاڵیا كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كلتور و فه‌رهه‌نگی په‌رله‌مانی ئیتاڵیا تیشكی خسته سه‌ر مێژووی دێرینی ئیتاڵیا و ئاماده‌ی نیشاندا بۆ هاوكاری كردنی سلێمانی له‌رووی رۆشنبیری و هونه‌ری و كلتوری و پاراستنی شوێنه‌واره مێژوویه‌كان و پێگه‌یاندنی كادر له‌بواره رۆشنبیرییه‌كاندا
له‌به‌رامبه‌ردا پارێزگاری سلێمانی سوپاسی و پێزانینی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی لێیان كراوه‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كلتور و فه‌رهه‌نگی په‌رله‌مانی ئیتاڵیای بانگێشت كرد سه‌ردانی سلێمانی بكات بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاشنای پایته‌ختی رۆشنبیری كوردستان ببێت
پارێزگار داواشی هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن بۆ پاراستنی ئه‌رشیفی نه‌ته‌وه‌یی كورد.
له‌لایه‌كی تر پارێزگاری سلێمانی و وه‌فدی یاوه‌ری له‌لایه‌ن بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتاڵیا بۆ كاروباری پارێزگاكان پێشوازیان لی كرا‌و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باسی سیستمی پارێزگاكانی ئیتاڵیا و چۆنێتی هاوكاری كردنی سلێمانی له‌رووی كارگێرییه‌وه كرا.
بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتاڵیا بۆ كاروباری پارێزگاكان ئاماده‌ی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا بۆ هاوكاریكردنی له‌رووی پێگه‌یاندنی كادر و گه‌شه‌پێدانی سیستمی كارگێرییه‌وه.