لەکۆبوونەوەیەکدا وەزیرى کارەبا لەگەڵ پارێزگارى هەولێر باس لە نەهێشتنی سەرپێچیەکان کرا

بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی زیاد بەکارهێنانی وزەی کارەباو نەهێشتنی سەرپێچییەکان، ئەمڕۆ رێکەوتی 26/1/2014 ئەندازیار یاسین شێخ ئەبو بەکر ماوەتى وەزیرى کارەبا سەردانی پارێزگای هەولێری کردوو لەلایەن بەڕێز نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێرو جێگرى پارێزگار پێشوازیی لێکرا، لەو سەردانەدا کە هەریەک لەبەڕێزان بریکاری وەزیرو راوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی کارەبا و بەڕێوەبەری گشتی کارەبای هەولێر ئامادەیبوون، وەزیرى کارەبا بەڵێنى زیاتر پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان وەزارەت و پارێزگاى هەولێرى دا، تاوەکو کەموکورتییەکانى بوارى کارەبا بەشێوەیەکى خێراو زانستییانە لەپارێزگاى هەولێرو سەرجەم پارێزگاو ناوچەکانى دیکەى کوردستان بەهاوکاری پارێزگاکان چارەسەرى بنەڕەتى بۆ بدۆزرێتەوەو رێگا لەزیاد بەکارهێنانی کارەبا بگیرێت کە هۆکارێکە بۆ هەڵکشانی پێوانەیی خواست و کەوتنەوەی پاڵەپەستۆ لەسەر وێستگەو تۆڕەکانی کارەبا بەرادەیەک بەراورد بەساڵی رابردوو خواستی بەکارهێنانی کارەبا 500 مێگاوات زیادیکردووە.

پارێزگارى هەولێر دەستخۆشی لەو هەڵمەتە فراوانە کرد کە وەزارەتی کارەبا هەفتەیەکە لەهەرسێ پارێزگاکەی کوردستان و ئیدارەی گەرمیان جێبەجێی دەکات، ئامادەیى خۆشى دەربڕى بۆ پاڵپشتى و پشتگیریکردنى پڕۆژەکانى وەزارەتى کارەباو ، بەڵێنى پێشکەشکردنى هەموو هاوکارى و یارمەتییەکى وەزارەتى دا بۆ نەهێشتنی سەرپێچییەکان و باشتر کۆنترۆڵکردنی کارەبا .

 ئەوەی شایەنی باسە وەزارەتی کارەبا بڕیاری کردنەوەی چوار ژووری عەمەلیاتی داوە لەهەرسێ پارێزگاو ئیدارەی گەرمیان ، بەمەبەستی نەهێشتنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی سەر تۆڕەکان و وەرگرتنی ئەو قەرزەی کە لەلایەن بەشداربووانی کارەبا هەیە.


وه‌زاره‌تی كاره‌با


راگه‌یاندن

 

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە