به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی ئاماده‌كاری بۆ پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی كارتی ئه‌لیكترۆنی و پرۆسه‌ی تۆماركردنی بایۆمه‌تری ده‌نگده‌ران، كۆمیسونی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له سلێمانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له قائیمقام و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌و به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی كۆبوونه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاوڕی تۆفیق به‌رێوه‌به‌ری ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسونی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، روونكردنه‌وه‌ی پێشكه‌ش كرد له‌سه‌ر ستراتیژی نوێی كۆمیسونی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عیراق و رایگه‌یاند: كۆمیسون بریاریداوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ستراتیژی تۆماركردنی بایۆمه‌تری ده‌نگده‌ران په‌یره‌وبكات، به‌پێی ئه‌و ستراتیژه‌ش هه‌ر ده‌نگده‌رێك ناوی خۆی تۆمار نه‌كات له‌هیچ هه‌ڵبژاردنێكدا مافی دانگدانی نابێت.
هاورإ تۆفیق وتیشی: پرۆسه‌كه له رۆژی 30ی كانوونی دووه‌مه‌وه ده‌ست پێده‌كات و تارۆژی 28ی شوبات ده‌خایه‌نێت و پرۆسه‌كه‌ش بریتیه له تۆماركردنی ناوی ده‌نگده‌ران په‌نجه مۆر و زانیاریی له‌باره‌ی شوێنی نیشه‌جێبوونی ده‌نگده‌رانه‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسونی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان راشیگه‌یاند: پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی كارتی ئه‌لكترۆنی له 79 ناوه‌ندا دابه‌ش ده‌كرێت كه هاووڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانی بكه‌ن جگه له‌وه‌ش تیمی گه‌ڕۆك دانراوه كه سه‌ردانی فه‌رمانگه حكومیه‌كان ده‌كه‌ن.
هاوڕێ تۆفیق ته‌ئكیدی له پێویستی تۆماركردنی ناوی ده‌نگده‌ران و هاوكاری هاووڵاتیان كرد بۆ پرۆسه‌كه رایگه‌یاند "هه‌ر هاووڵاتیك كارتی ئه‌لكترۆنی وه‌رنه‌گرتبێت خۆی به‌ر پرسیار ده‌بێت و مافی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نابێت"