بریاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سلێمانی و شاری رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا، رێكه‌وتننامه‌یه‌كی لێك گه‌یشتن ئیمزا بكه‌ن و هه‌ردوو شار ببنه ده‌سته خوشك.
له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانی ره‌سمی وه‌فدی پارێزگای سلێمانی بۆ ئیتاڵیا، وه‌فده‌كه به سه‌رۆكایه‌تی به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو لا گفتۆگۆیان له‌باره‌وه كرا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بریاردرا سلێمانی و رۆما رێكه‌وتنێكی لێك گه‌یشتن واژۆ بكه‌ن و هه‌ر دوو شار ببنه ده‌سته خۆشك.
له كۆبوونه‌وه‌دا شاره‌وانی رۆما به‌ڵێنیاندا هاوكاری سلێمانی بكه‌ن له پێدانی راوێژ بۆ بونیادنانی شوێنه هونه‌ری رۆشنبیرییه‌كان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌وپاراستنی شوێنه‌واره دێرینه‌كان.
هه‌روه‌ك هاندانی وه‌به‌رهێنه‌رانی رۆما بۆ سه‌رمایه‌گوزاركردن له سلێمانی و پشتیوانی له وه‌به‌رهێنه‌رانی رۆما له سلێمانی دووپات كرایه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریاردا مانگی ئاداری داهاتوو وه‌فدێكی شاره‌وانی رۆما سه‌ردانی شاری سلێمانی بكه‌ن بۆ كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.