نامەیەک بۆ شەهید ئارام

گەورەم ئارام، تۆ ئەو مرۆڤەی لەمێژوی دور و نزیک و ئێستاشدا تاقانەی. تۆ ئەو سەرکردە مەزنە بووی دوای داڕمانی شکستی شۆڕشگێڕی، ڕۆحێکی نوێت بەجەستەی ماندو و داڕوخاوی شۆڕشگێراند بەخشییەوە.

گەورەم ئەوە تۆ بویت جڵەوی ئاڕاستەی سیاسی و سەربازی لەدەست بەزیوەکان وەرگرتەوە و تەسلیم بە کرێکاران و زەحمەت کێسان و شۆڕشگێڕانی ڕاستەقینەی وڵات کرد.

بەداخەوە گەورەم تۆ نەدەبوو شەهید بیت، ئەرکی تۆ زۆر لە شەهیدبوون گەورەتربوویت، دەبوو تۆ وەک ڕابەرێک ڕابەرایرتی بەردەوامت بکردایە.

تۆ کەسێک بوویت پەیامی ئازادیت بۆ تەواوی گەلی کورد بوو، بەوانەشەوە کە بە فیتی داگیرکەران شەهیدیانکردی .

ئەفسوس تۆ دەبوو لە ئارامترین سوێنی کوردستان ڕابەرایەتیت بکردایە، نەک لە مەترسیدارترین سوێنی کوردستان تەنیاباڵ بەنگەشەی شۆڕش و هەستانەوە بکەیت.

گەورەم گەرچی لە شەهیدبوونتا بە تەنیا جێیان هێشتی، باوەڕ بکە گەر بشمایتایە هەروادەبوی! چون تۆ ڕاستگۆ و قارەمان بوویت.

گەورەم دەزانی هاوڕێیانی ئەو کاتی سەردەمی شاخت، ئەوانەی لەدەسەڵاتدان  و ئەوانەی ئۆپۆسیسۆنیش  ئێستا خەریکی چین؟ .. نا، گەورەم نامەوی ئەو بۆگەناوەی گەندەڵکارانی هاوڕێت بۆ بەیان بکەم، دەترسێم لەگەڵ نامەکەمدا هەڵاوی بۆگەناویان پەی بەگۆڕەکەت بەرێت و هەراسانت بکات. بۆیە تەنها هێندە دەبێژم، دڵ مەدەلەدڵ بەڵێنمان داوە  ؛ئێمە هەموومان ئارامین؛

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە