پارێزگاری سلێمانی رێنمای ده‌داته لیژنه‌ی چاودێری مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی و به‌رگری شارستانی له باڵه‌خانه‌كاندا، هه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك مه‌رجه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی سه‌لامه‌تی تێدا ره‌چاو نه‌كرابوو، دایبه‌خه‌ن و چاوپۆشیش له باڵه‌خانه حكومییه‌كان نه‌كرێت له‌و رووه‌وه.
به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح، پارێزگاری سلێمانی، له‌دیوانی پارێزگا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانگه حكومه‌ییه‌كانی سلێمانی كۆبووه‌وه به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه به‌رێوشوێنه‌كانی پاراستنی سه‌لامه‌تی و مه‌رجه‌كانی به‌رگری شارستانی له شوێنه گشتیه‌كاندا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌ك له قائیمقامی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شJCC و به‌رێوه‌به‌ری كه‌شناسی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری به‌شی خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی سلێمانی و سه‌رۆكی شاره‌وانی راپه‌ڕین و لیژنه‌ی چاودێری مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی له باڵه‌خانه‌كاندا ئاماده‌ی بوون، به‌وردی گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی له جإ به‌جإ كردنی مه‌رجه‌كانی به‌رگری شارستانی و پاراستنی سه‌لامه‌تیدا هه‌یه‌و رێنمای پێویست بۆ چاره‌سه‌ركردنیان بریاری له‌سه‌ر درا.
له‌و رووه‌وه پارێزگاری سلێمانی بارانی چه‌ند رۆژی رابردووی به ئه‌زموونێك وه‌سف كرد بۆ ده‌ركه‌وتنی خاڵه لاوازه‌كان له‌رووی ئه‌گه‌ری دروست بوونی لافاوه‌وه‌و ته‌ئكیدی كرده‌وه ده‌بێت ئه‌و خاڵه لاوازانه به‌زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێن.
پارێزگاری سلێمانی راشیگه‌یاند: زۆربه‌ی لافاوه‌كان له‌و گه‌ڕاكانه‌دا دروست بوون كه زیاده‌ڕه‌وین و خزمه‌تگوزاریان بۆ نه‌كراوه‌و داوای كرد تا جإ به‌جی كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان رێوشوێنی سه‌ره‌تای بۆ دوور كه‌وتنه‌وه له ئه‌گه‌ری لافاو له‌و گه‌ڕه‌كانه‌دا بگیرێته به‌ر.
پارێزگار وتیشی: ده‌بێت رێوشوێنه‌كانی سه‌لامه‌تی باشتر و توندتر بكرێت و گرنگی به پێشبینیه‌كانی كه‌ش و هه‌وا بدرێت پێداچوونه‌وه به كاری فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان به فریاگوزاری خێرا بكرێت.
پارێزگار دووپاتی كرده‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی بارانی چه‌ند رۆژی رابردووه‌وه توشی زیان بوون قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی كاری لیژنه‌ی چاودێری مه‌رجه‌كانی پاراستنی سه‌لامه‌تی له باڵه‌خانه‌كاندا.
له‌و رووه‌وه قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند لیژنه‌كه له‌ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێكدا 528 جار سه‌ردانی 384 باڵه‌خانه‌ی گشتیان كردووه له‌سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه له‌و ژماره‌یه ته‌نیا 75 باڵه‌خانه مه‌رجه‌كانی به‌رگری شارستانی به ته‌واوی په‌یڕه‌و كردووه.
پارێزگاری سلێمانیش وێرای ده‌ستخۆشی و پاڵپشتی، رێنمای دا به لیژنه‌كه له‌مه‌ودوا هه‌ر "باڵه‌خانه‌یه‌ك مه‌رجه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی پاراستنی سه‌لامه‌تی و به‌رگری شارستانی تێدا ره‌چاو نه‌كرابێت دایبه‌خه‌ن و رای بگه‌یه‌نن باڵاخانه‌كه به كه‌ڵكی به‌كارهێنان نایه‌ت"
پارێزگار ته‌ئكیدشی كرده‌وه نابێت لیژنه‌كه له‌و رووه‌وه چاوپۆشی له باڵه‌خانه حكومی و باشه ناوخۆییه‌كان بكات.
سه‌باره‌ت به به‌نزینخانه‌كانیش پارێزگاری سلێمانی دووپاتی كرده‌وه مۆڵه‌ت بۆ هیچ به‌نزینخانه‌یه‌ك نوێ ناكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی به‌رگری شارستانی ره‌چاو نه‌كات.