له‌سه‌ر داواكاری و پێشنیاری پارێزگاری سلێمانی، وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستان دادگایه‌كی ئیداری له شاری سلێمانی ده‌كاته‌وه.
دادگاكه، دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به یه‌كلای كردنه‌وه‌ی كه‌یسه كارگێڕییه‌كان و ئه‌و كێشه یاساییانه‌ی رووبه‌رووی كارمه‌ندانی حكومه‌ت ده‌بنه‌وه.
له ئێستاشدا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی دادگای ئیداری سلێمانی چووته پێشه‌وه‌و ته‌نیا گرفتی بینای هه‌یه.
ئه‌مرۆش30ی كانوونی دووه‌م، جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی نوێنه‌رێكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته سه‌ردانی به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانیان كرد.
له‌به‌رامبه‌ردا پاێزگار، ته‌ئكیدی له گرنگی دامه‌زراندنی دادگای ئیداری كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه كارگێرییه‌كان نه‌چنه دادگا ئاساییه‌كان و زووتر یه‌كلای ببنه‌وه و پشتیوانی و هاوكاری ته‌واوی خۆی ده‌ربڕی بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی بینای دادگاكه له كه‌مترین ماوه‌دا.