نۆ فیلم له ده‌رهێنانی سینه‌ماكارانی كورد و بیانی له به‌شێكدا به ناونیشانی "سینه‌مای كوردستان" له میانه‌ی 24مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ترۆمسۆی نه‌رویژ نمایشكران.
به ئاماده‌بوونی عه‌باس غه‌زالی وه‌كوو نوێنه‌ری سینه‌مایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ندێك له سینه‌ماكارانی كورد، نۆ فیلمی سینه‌مایی و دیكۆمێنتاری له ده‌رهێنانی سینه‌ماكارانی كورد و بیانی له به‌شێكدا به ناونیشانی "سینه‌مای كوردستان" له میانه‌ی 24مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ترۆمسۆی نه‌رویژ نمایشكران، له‌وانه: فیلمی سینه‌مایی "یۆڵ" له ده‌رهێنانی یه‌ڵماز گۆنای، فیلمی سینه‌مایی "كاتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان" له ده‌رهێنانی به‌همه‌ن قوبادی، فیلمی سینه‌مایی "تاڵ، شیرین، وڵاته‌كه‌م " له ده‌رهێنانی هونه‌ر سه‌لیم، فیلمی سینه‌مایی "په‌ڕینه‌وه له غوبار" له ده‌رهێنانی شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی، فیلمی دیكۆمێنتاری "دایكانی من" له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی ئیبراهیم سه‌عیدی و زه‌هاوی سنجاوی، فیلمی سینه‌مایی "یه‌كه‌مین فیلم" له ده‌رهێنانی مارك كۆزینس، فیلمی سینه‌مایی "جوانی تۆ هیچ بایخێكی نییه" له ده‌رهێنانی حوسێن ته‌باك، فیلمی سینه‌مایی "دوایین زستان" له ده‌رهێنانی ساڵم سه‌ڵه‌واتی و فیلمی سینه‌مایی "سه‌فه‌ر بۆ هه‌تاو" له ده‌رهێنانی یێشیم ئۆستۆگلۆ.
هه‌روه‌ها فیلمی سینه‌مایی "هه‌زار و یه‌ك سێ‌و" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كۆچكردووی كورد ته‌ها كه‌ریمی له به‌شی پێشبڕكێی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ترۆمسۆ نمایشكرا و 4 قوتابی كورد له ڤۆركشۆپی فێركاری ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا به‌شدارییان كرد و خولێكی فیربوونی سینه‌مایان به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو كرد.
له ماڵپه‌ڕی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ترۆمسۆدا سه‌باره‌ت به به‌شی تایبه‌ت به "سینه‌مای كوردستان" نووسراوه: به بۆنه‌ی 200 ساڵ به‌سه‌ر تێپه‌ڕبووی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵاتی نه‌رویژ له ساڵی 1814، ئه‌م به‌رنامه‌یه بۆ كورده‌كان ته‌رخانكراوه خه‌ڵكانێك كه شووناسی كوردی و دابوونه‌ریتی جۆراوجۆریان هه‌یه به‌ڵام ده‌وڵه‌تێك و وڵاتێكی هاوبه‌شیان نییه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به فیلمه‌كانی به‌شی تایبه‌ت به "سینه‌مای كوردستان" نووسیوییه‌تی: ئه‌م به‌شه‌ی فیستیڤاڵ، 9 فیلمی دیكۆمێنتاری و چیرۆكی له خۆگرتووه كه به زمانه‌كانی كوردی، توركی و ئینگلیزی و سه‌باره‌ت به كورده‌كان به شێوازی كلاسیك و نوێی به‌رهه‌مهاتوون.ئه‌م فیلمانه هه‌موو شتێك له ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، كاره‌ساته‌كانی كۆمه‌ڵكوژی و ئێش و ئازاره‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ی له خۆگرتووه كه به ڕاستییه‌كی هونه‌ری ئاست به‌رز و گه‌رمی و هیواوه سازكراون.
ساڵی پار فیلمی سینه‌مایی "پێش به‌فر بارین" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد ده‌رهێنانی هیشام زه‌مان و به ئاماده‌بوونی ئه‌م سینه‌ماكاره كه‌ركووكییه‌ی دانیشتووی وڵاتی نه‌رویژ و هه‌روه‌ها عه‌باس غه‌زالی وه‌كوو نوێنه‌ری سینه‌مایی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی 15ی كانوونی یه‌كه‌م / یانایه‌ری 2013 له ڕێوڕه‌سمی ده‌ستپێكی 23مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ترۆمسۆ" نمایشكرابوو.
فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ترۆمسۆ" به به‌شداری به‌رهه‌می وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆر، له‌وانه: به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی، به‌شی "ڕوانین بۆ ڕابردوو" تایبه‌ت به دیكۆمێنتسازی ناوداری فه‌ڕه‌نسی نیكۆلاس فیلیبێرت، به‌شی "سینه‌مای كوردستان"، به‌شی "زستانی سینه‌ما"، به‌شی تایبه‌ت، به‌شی "ئۆوێردرایو"، به‌شی "هه‌ڵبژارده‌ی ڕخنه‌گران"، به‌شی "ئاسۆی ڕۆژهه‌ڵات"، به‌شی "ئاسۆ"، به‌شی "فیلمه‌كانی باكوور" و به‌شی ڤۆركشۆپی فیركاری هونه‌ری سینه‌ما له رۆژانی 13 تا 19ی كانوونی یه‌كه‌م / یانایه‌ری 2014 له شاری ترۆمسۆ له وڵاتی نه‌رویج به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://www.tiff.no/en/program?field_program_tid=663&=Bruk