له دوو دیداری جیادا به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح، پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له باڵیوزی بریتانیا له عیراق و كونسوڵی گشتی ئه‌و وڵاته له هه‌رێمی كوردستان سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی.
له دیداری به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی و سیمۆن كولس باڵیوزی به‌ریتانیا له عیراق و هوگ ئیڤانس كونسوڵی گشتی بریتانیا له هه‌رێمی كوردستان په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو لاو هاندانی كۆمپانیا بریتانییه‌كان بۆ سه‌رمایه‌گوزاری له‌هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كرایه‌وه
پارێزگاری سلێمانی خوشحاڵی خۆی ده‌بڕی كه ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیا بریتانیاكان له پارێزگای سلێمانی كار ده‌كه‌ن و داوای كرد باڵیوزخانه‌ی بریتانیا به‌رچاو رووی بدات به كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌یان له باره‌ی بارودۆخی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌و ئه‌و هه‌ڵه تێگه‌یشتنه‌ی هه‌یانه له‌باره‌ی بارودۆخی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بگۆڕدرێت و ته‌ئكیدی له ئارامی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆ گونجاوی بارودۆخی هه‌رێم كرد بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی كێشه‌ی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی بریتانی خسته‌روو كه پرۆژه‌كانیان ته‌واو نه‌كردووه، له‌و رووه‌شه‌وه باڵیوزی بریتانیا به‌ڵێنی دا به‌دواداچوونی جدی له‌باره‌ی ئه‌و كۆمپانیانه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
له‌لایه‌كی تر به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ ئاغای مه‌حبوب نه‌ژاد سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌شاری سلێمانی كۆبووه‌وه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ژماریه‌ك له ئه‌ندامانی كونسوڵخانه‌كه ئاماده‌ی بوون، ته‌ئكید له به‌رده‌وامی و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌ردوو لا كرایه‌وه چه‌ند پرسێكی نێوان هه‌ردوو لا تاوتوێ كرا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پارێزگاری سلێمانی و كونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران، گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی پرۆگرامێكی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گه‌ران له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان به دوای روفاتی ئه‌و سه‌ربازه ئێرانییانه‌ی كه له‌كاتی شه‌ڕی عیراق و ئێران‌دا له ده‌ی هه‌شتای سه‌ده‌ی رابردوودا كوژراون.
له‌و رووه‌وه كونسوڵی ئێران رایگه‌یاند ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌رگرتووه و داوای كرد پارێزگاری سلێمانی هاوكاریان بكات.
له‌به‌رامبه‌ردا پارێزگاری سلێمانی به‌ڵێنی پێدان هاوكاری ته‌واویان بكات و له‌و ناوچانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت پشكنین بكه‌ن له رێگه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه هاوكاریان بن و رێنماو كارئاسانیان بۆ بكرێت.
له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كونسوڵی كۆماری ئیسلامی تیشكی خسته‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی په‌ره‌پێدان له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ئه‌نجام دراوه‌و بریاره له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به مه‌راسیمێكی هاوبه‌ش بكرێنه‌وه.