ئاشكرا كردن و لێپێچینه‌وه له ورد‌و درشتی داهاتی به‌رپرسان و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان له رێگای پڕ كردنه‌وه‌ی فۆرمه‌وه كارێكی ته‌ندروسته له پێناو گه‌یشتن به پرۆسه‌ی ( (ئه‌مه‌ت له كوێ بوو) )، كه له ئێستادا به‌رپرسان و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان و كه‌سوكاره‌كانیان هه‌موو كایه سیاسییه گرنگه‌كان و چالاكییه ئابوورییه پڕ قازانج و داهاته‌كانیان بۆ خۆیان و مناڵ و كه‌سوكاره‌كانیان پاوان كردووه، ئه‌م گروپه نه له روی سیاسییه‌وه، نه له روی حوكمڕانییه‌وه، نه له روی ئابورییه‌وه ده‌رفه‌تیان بۆ هاووڵاتیانی كوردستان نه‌هێشتۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی خۆیان بگێڕن له چالاكی ئابووری به‌شداری له حوكمڕانی و كاری سیاسی.
بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشكرا كردنی داهات به عه‌مه‌لی بێت و گه‌ل متمانه‌ی پێ بدات و ده‌ستی به‌رپرسان و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان كورت بكرێته‌وه له تاڵانی كوردستان و روتاندنه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كانی پێویسته:
- ده‌قی زانیارییه‌كان ناو فۆرمی ده‌سته‌ی نه‌زاهه ئاشكرا بكرێن له رێگای ماڵپه‌ڕی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌وه بڵاو بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و هاووڵاتیان چاو‌دێر بن به‌سه‌ر زانیارییه‌كان ناوییه‌وه.
- سه‌رباری كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومی و په‌رله‌مانتاران، به هه‌مان شێوه فۆرم بۆ كه‌سانی پله یه‌كیشیان پڕ بكرێته‌وه.
- سه‌ركرده سیاسییه‌كان و به‌رپرسانی پله باڵای حكومی و كه‌سه پله یه‌كه‌مه‌كانیان رێگایان لێ بگرترێت چالاكی ئابووریان هه‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی كاره‌كانیان له كاتی وه‌رگرتنی پۆست و به‌رپرسیارێتی.
هەڵمەتی دادپەروەری موچە لە هەرێمی كوردستان
4-2-2014