به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌یانه‌وێت ڤیستیڤاڵی ئه‌مساڵی نه‌ورۆزی سلێمانی په‌ره‌پێ بده‌ن و جیاواز بێت له ساڵانی رابردوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبووه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگار رایگه‌یاند بۆ سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی رۆشنبیری كوردستان ده‌بێت گرنگی زیاتر به ڤیستیڤاڵ و چالاكییه كلتورییه‌كان بدرێت له نێویشیاندا ده‌بێت گرنگی تایبه‌تی به ڤیستیڤاڵی نه‌ورۆز بدرێت به‌و پێیه‌ی ڤیستیڤاڵی نه‌ورۆز له سلێمانی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و ده‌بێت ڤیستیڤاڵه‌كه بگه‌یه‌نینه ئاستێكی باشتر و كه‌موكوڕییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
پارێزگار داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و لیژه‌ی ئاماده‌كاری ڤیستیڤاڵی نه‌ورۆز كرد ده‌ست بكه‌ن به ئاماده‌كاری و ته‌ئكیدی كرده‌وه ده‌بێت ڤیستیڤاڵی ئه‌مساڵ گه‌شه‌كردنی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت و جیاواز بێت له ساڵانی رابردوو.
هه‌ر وه‌ك پارێزگار داوای كرد را و سه‌رنجی شاره‌زایان و هاووڵاتیان وه‌ربگیرێت بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی ڤیستیڤاڵه‌كه.
جێگه‌ی باسه زۆربه‌ی كاره‌كانی ڤیستیڤاڵی ئه‌مساڵی نه‌ورۆزی سلێمانی له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه سپۆنسه‌ری ده‌كرێت، هاووڵاتیانیش ده‌توانن به رێگه‌ی ئیمه‌یڵی (