له چوارچێوه‌ی پرۆگرامێكدا، فه‌ره‌نسا هاوكاری نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و به‌و مه‌به‌سته‌ش كونسوڵی فه‌ره‌نساو ژماره‌یه‌ك له پزیشكانی فه‌ره‌نسی چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سلێمانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و و هاوكات سه‌ردانی پارێزگاری سلێمانیان كرد.
به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح، پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له ئالان گێبخات كونسوڵی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان و هاوسه‌ره‌كه‌ی و وه‌فدێكی هاوڕێی.
له دیدارێكدا پارێزگاری سلێمانی و كونسوڵی فه‌ره‌نسا، گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی پرۆژه‌یه‌كی فه‌ره‌نسا بۆ هاوكاریكردنی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
له‌و رووه‌وه، كونسوڵی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، " ده‌مانه‌وێت هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین له سێكته‌ری ته‌ندروستیدا "
به تایبه‌ت له رێگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیری پسپۆر و كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان و گه‌شه‌پێدانی توانا زانستیه‌كان له بواری پزیشكیدا.
كونسوڵی فه‌ره‌نسا وتیشی: به هاورێیه‌تی وه‌فده‌كه‌یان و به ئامانجی كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و پرۆگرامه سه‌ردانی چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سلێمانیان كردووه له‌وانه: نه‌خۆشخانه‌ی هیوا، نه‌خۆشخانه‌ی شۆرش و نه‌خۆشخانه‌ی فاروق و چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تر.
له‌به‌رامبه‌ردا پارێزگاری سلێمانی ده‌ستخۆشی و سوپاسی فه‌ره‌نسا و كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسای كرد‌و پشتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆگرامه ده‌ربڕی.
كونسوڵی فه‌ره‌نسا له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا سوپاسی پیشتوانییه‌كانی پارێزگاری سلێمانی كرد به تایبه‌ت هاوكاری و پشتیوانییه‌كانی بۆ قوتابخانه‌ی فه‌ره‌نسی له سلێمانی ته‌ئكیدی كرده‌وه له به‌رده‌وامی دان به هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا.