نامەیەکی ناڕەزایی قوتابیان و خوێندکارانی ماستەر لە وڵاتی میسر

بۆ بەرچاوی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تواناسازی

دەزگاکانی راگەیاندن

بەیاننامەی نارەزایی قوتابیان و خوێندکارانی ماستەر لە وڵاتی میسر بەرامبەر بڕیارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی – بەرێوەبەرایەتی گشتی تواناسازی ...

ئێمە کۆمەڵێک قوتابی و خوێندکاری ماستەری بەرنامەی تواناسازین لە زانکۆکانی ووڵاتی میسر، نارەزایی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر بریارێکی وەزارەتی خۆێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە درێژکردنەوەی مۆڵەتی خۆێندن .

وەزارەتی بەریز لە رۆژی ٥\٢\٢٠١٤ بریارێکی دەرکرد سەبارەت بەو قوتابیانەی لە ووڵاتی میسر دەخوێنن کە لە بەرواری ١\١\٢٠١٤ ەوە، بۆیان نییە ماوەی خوێندنیان درێژ بکەنەوەو مۆڵەت وخەرجی و تێچووی ساڵی سێهەمیان بۆ سەرف ناکرێت ، تەنها دەبێت خوێندیان بە ماوەی ٢ ساڵ تەواو بکەن .

لیرەدا چەند راستیەک دەخەینەڕوو بۆ ئەوەی وەزارەتی خویندنی باڵا لۆژیکیانە بە بریارەکەیدا بچێتەوەو ڕەچاوی سیستەمی خوێندنی زانکۆکانی وڵاتی میسر لەبەرچاو بگرێت ، چونکە ناجۆرە قوتابیانی کورد لە نیوەی خویندنیاندا واز لە خوێندن بهێنن لەبەر بڕیارێکی نا لۆژیکی وەزارەت ...

١- لە ڕووی یاسایی و کارگێڕیەوە دەبێت بڕیارەکەی وەزارەت بەسەر ئەو قوتابیانەدا جێبەجێ بکرێت کە لە دوای بەرواری ١\١\٢٠١٤ فەرمانی وەزاری "قرار ضم )یان بۆ دەرچووە نەک ئەو قوتابیانەی لە پێش ئەو بەرواوەرە لە وڵاتی میسر دەخوێنن.

٢- خوێندنی ماستەر لە زانکۆکانی وڵاتی میسر بە ٢ ساڵ تەواو نابێت بە بەڵگەی :

‌‌آ - زۆربەی قوتابیانی کورد لە زانکۆکانی میسر وانەی "تکمیلی )یان بۆ دانراوە کە لە هەندێک بەش مەرجە قوتابی ئەو وانە تەکمیلیانە تەواو بکات ئینجا دەتوانێت کۆرسی ئەکادیمی ماستەر دەست پیبکات تایبەت زانکۆی قاهیرەو زانکۆی ئەسکەندەرییە.وەک بەشی "مێژوو – راگەیاندن – کۆمەڵناسی ...تد ).

ب – هەندێک بەش بە دوو کۆرسی ئەکادیمی ماستەر تەواو دەبێت ، بەڵام لە زۆربەی بەشەکانی تر بە ٣ کۆرسی ئەکادیمی قوتابی لە کۆرسی ئەکادیمی تەواو دەبیت .

ج – دوای تەواو کردنی دوا کۆرسی ماستەر لە هەندێک بەش تا ئەنجامی کۆتایی بە نمرەی کۆرساتی ئەکادیمی ماستەر دەرنەچێت قوتابی بۆی نییە ناونیشانی نامەی ماستەرەکەی پیشکەش بکات ، کە ماوەی ٢ مانگ بۆ ٣ مانگی پیدەچێت بەلای کەمەوە.

د – دوای رەزامەندی لەسەر ناونیشانی نامەی ماستەری قوتابی، وادەی گفتوگۆی پرۆژەی نامەی ماستەرەکەی بۆ دادەنرێت لەلایەن لیژنەی زانستی و کارگێری بەشەکانەوە ، کە بە شیوەی نۆرەیە و بەلای کەمەوە ١ مانگ بۆ ٢ مانگی دەوێت .

ه – کاتێ قوتابی نامەی ماستەرەکەی بە فەرمی تۆمار دەکات زانکۆ و کۆلێژەکان بە فەرمی پێی رادەگەیەنن کە تا ماوەی"١ )یەک ساڵ بۆی نییە نامەی ماستەرەکەی پێشکەش بکات بۆ گفتوگۆکردن ، هەڵبەتە ئەم مەرجەش بە یاسا رێکخراوە لە زانکۆکانی وڵاتی میسردا.واتە تا ساڵێک تێپەڕنەبێت بەسەر وادەی نوسینی نامەی ماستەرەکەدا بۆی نییە پێشکەشی بکات بۆ گفتوگۆو لیژنەی بۆ دروست ناکرێت .

و - لە زانکۆی ئەسکەندەرییە گەر قوتابی خولی زمانی عەرەبی تەواو نەکات بۆی نییە ناونیشانی نامەی ماستەرەکەی پیشکەش بکات، ماوەی خولی زمانی عەرەبیش ٤٥ رۆژە، هەروەها گەر قوتابی خولی زمانی ئینگلیزیش تەواو نەکات بۆی نییە گفتوگۆی نامەی ماستەرەکەی تەواوبکات کە ماوەکەی ٥٠ رۆژە.هەردوو خولیش ئیجبارین.

٣- ماوەی تۆمارکردنی قوتابی بۆ کۆرسی ئەکادیمی و تۆمارکردنی نامەی ماستەرەکەی لە زانکۆکانی وڵاتی میسردا تەنها لە مانگی"٢ )دوو لەگەڵ مانگی"٧ )حەوتە، بۆیە گەر لەو دوو مانگەدا قوتابی"نۆرەی )بەرنەکەوت،کە نۆرەکە بەش دایدەنێت، ئەوا دەبێت چاوەرێی وادەیەکی تر بکات کە وەک ئاماژەمان پێکرد تەنها مانگی ٢ لەگەڵ مانگی ٩ یە.

٤- چ جیاوازیەک هەیە لە نیوان ئەو قوتابیانەی لە سەرەتادا "قرار ضم )یان بۆ ماوەی"٣ "ساڵ بۆ کراوە بە سەرجەم مافە داراییەکانەوە لەگەڵ ئەو قوتابیانەی بۆ ماوەی "٢ "دوو ساڵ "قرار ضم"یان بۆ کراوە ؟

٥- چ جیاوازیەک هەیە لە نێوان ئەو قوتابیانەی "قرارضم)یان بۆ ماوەی "٢ "دوو ساڵ بۆ کراوە، بەر لە بەرواری ١\١\٢٠١٤ و سەرجەم مافە داراییەکانیان بۆ جێبەجێکراوە بۆ ٣ سێ ساڵ ، لەگەڵ ئەو قوتابیانەی "قرارضم)یان بۆ ماوەی "٢ "دوو ساڵ بۆکراوەو لە دوای بەرواری ١\١\٢٠١٤ داوای درێژکردنەوەی ساڵێکی تری مۆڵەتی خۆێندن دەکەن ؟

ئێمەی قوتابیانی میسر جاوەڕێمان دەکرد وەزارەتی بەرێز بارودۆخمان بەرز هەڵبسەنگێنێت کە سەرەرای باری نا جێگیری وڵاتی میسر لە ڕووی ئاسایش و کیشەی کارگیڕی و کێشەی هاتوچۆو پینەدانی ڤیزەو مانەوەمان لە فرۆکەخانە بۆ چەندین کاتژمێر و دواکەوتنی رەزامەندی ئاسایش "موافقە امنیە"و نیشتاجێبوون "اقامە"و ...تد، کەچی بەردەوام و سوربوین لەسەر خوێندن، چونکە هەست بە بەرپرسیارێتی زانستی و ئەخلاقی دەکەین بەرامبەر بەو بەڵێنەی بە وەزارەتمان داوە بۆ تەواوکردنی خۆێندنمان...

بەڵام جێی داخ و تێڕامان و شۆکە، وەزارەتی بەرێز لە بری هاوکاریکردنمان و سەردانیکردنمان و چارەسەرکردنی کیشەکانمان ، بتوانێت کێشەی زیاترمان بۆ دروستبکات و بریاری نالۆژیکی و نا واقعی بسەپینێت بەسەرماندا، لە کاتێکدا ئێمەی قوتابی و ئێوەی وەزارەتی بەرێزیش دەزانین کە بڕیاری لەم شیوەیە نەگونجاوە یەک لایەنەو تاک لایەنە بدرێت لە لایەن وەزارەتەوە، چونکە پرۆسەکە دوو لایەنەیەو پەیوەستە بە قوتابیانی میسر و وەزارەتەوە.

بۆیە داوا لە وەزارەتی خویندنی باڵا و بەرێوەبەرایەتی گشتی تواناسازی دەکەین بە بڕیارەکەیاندا بچنەوە بە تایبەت بۆ ئەو قوتابیانەی کە بەر لە بەرواری ١\١\٢٠١٤ لە وڵاتی میسر دەخوێنن، بەم شیوەیە دەتوانن هاوکار و پشتگیری ئیمەی قوتابیانی میسر بن کە هەر ئەوەش لە وەزارەتی بەریز چاوەروان دەکەین .

 لەگەڵ ریزماندا ...

کۆمەڵێک قوتابی و خوێندکاری ماستەر لە زانکۆکانی وڵاتی میسر

 ٨\٢\٢٠١٤

هاوپێچ \ ناوی هەندێک لە قوتابیان و خوێندکارانی ماستەری زانکۆکانی میسر کە پشتگیری ئەم نارەزایەتیە دەکەن :

١- هیوا سعید محمد – زانکۆی مەنسورە- بەشی کۆمەڵناسی

٢- ماردین جاسم معمد عزیز – زانکۆی قاهیرە- بەشی دەرونناسی

٣- کاروان ابراهیم خدر- زانکۆی ئەسکەندەریە-زانستی جنائی

٤- نەوا نەورەس رەشید - زانکۆی ئەسکەندەریە- کۆلێژی کشتوکاڵ

٥- مرادخان جمیل - زانکۆی قاهیرە

٦- صالح رحمن عبد اللە – زانکۆی حلوان

٧- بڵند نەورەس رەشید - زانکۆی ئەسکەندەریە – بەشی راگەیاندن

٨- امانج عمر عبد اللە – زانکۆی حلوان- بەشی کۆمەڵناسی

٩- علوی ابراهیم علی – زانکۆی مەنصورە- کۆلێژی بازرگانی

١٠- هیوا سامی- زانکۆی مەنصورە- کۆلێژی ئاداب

١١- حسێن رحمن عزیز- زانکۆی مەنصورە- کۆلێژی بازرگانی

١٢- هیوا علی خدر- زانکۆی مەنصورە- باشی کۆمەڵناسی

١٣- شاکر رضا احمد- زانکۆی ئەسکەندەریە- بەشی مێژوو

١٤- عمر حسین شریف- زانکۆی قاهیرە- بەشی شوێنەوار

١٥- سەرکار سەلاحەدین اسماعیل- زانکۆی مەنصورە- بەشی دەرونناسی

١٦- دڵشاد خلیل اسعد- زانکۆی ئەسکەندەریە – بەشی یاسا

١٧- هیدی حویز لحلد امین – زانکۆی مەنصورە – بەشی کۆمەڵناسی

١٨- عبد اللە عبد الرحمن عبد اللە- زانکۆی ئەسکەندەریە – کۆلێژی ئاداب

١٩- خالد علی احمد- زانکۆی مەنصورە – کۆلێژی بازرگانی

٢٠- بختیار عوڵارەش – زانکۆی قاهیرە- بەشی زمانی عەرەبی

٢١- عباس قاسم- زانکۆی مەنصورە- بەشی کۆمەڵناسی

٢٢- نەبەز امین- زانکۆی ئەسکەندەریە- بەشی کۆمەڵناسی

٢٣- محمد عبد اللە- زانکۆی ئەسکەندەریە- بەشی کۆمەڵناسی

٢٤- هیمن کامیل- زانکۆی ئەسکەندەریە- بەشی کۆمەڵناسی

٢٥- مها حسین- زانکۆی ئەسکەندەریە- بەشی کۆمەڵناسی

٢٦- خبات علی

٢٧- موید اسماعیل محمد

٢٨- شیلان عاصی لطیف

٢٩- هاجر اسماعیل ویس

٣٠- عمر اکرم سلیم

٣١- شاکر محمد محمود

 

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە